نێچیرڤان بارزانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: پیرۆزە و چاومان لە بەهێزکردنی هاوبەشیمانە

06-11-2024
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆڕبەندی داڤۆس، لە ساڵی 2020.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆڕبەندی داڤۆس، لە ساڵی 2020.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو و جەی دی ڤانس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردن".
 
هەروەها دەڵێت، "چاوم لە کارکردنی پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا".
 
دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریداوە گوتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد و خۆی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا ناساند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".