سامانە سرووشتییەکان: زیاتر لە 562 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

06-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا نزیکەی 562 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێریش دەڵێت، "پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت و لە مانگی 12 کۆتایی دێت."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەم وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، "تائێستا زیاتر لە 112 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 562 هەزار خێزان دابەشکراوە، کە دەکاتە 47%ی کۆی نەوتی دابەشکراو."
 
ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە؛ پڕۆسەکە لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، تەنیا ناوچە شاخاوییەکان نەبوو."
 
بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێر گوتیشی، "رۆژانە زیاتر لە 1.5 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاونیشتمانییان دابەش دەکەین، دەکاتە زیاتر لە 7000 خێزان، تاوەکو مانگی 12 پڕۆسەکە کۆتایی دێت و نەوت بەسەر هەموو هاونیشتمانییان دابەش دەکرێت."
 
هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 112 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەشکراوە.
 
بەگوێرەی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پار دابەشکردنی نەوت تاوەکو 27ـی ئاداری ئەمساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا لە هەولێر 153 هەزار و 422 خێزان، دهۆک 77 هەزار و 899 خێزان، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 120 هەزار و 200 خێزان بەشە نەوتیان وەرگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.