هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، سبەی هاوکارییەکە بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەم وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی کردووە.
 
راشیگەیاند، هەر بۆ ئەو مەبەستە، سبەی پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024، هاوکاریی مانگی 10 دابەش دەکرێت.
 
وەکو پشتیوانییەک بۆ پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکجاریی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.
 
پێشتر هاوکارییەکەی هاوپەیمانان دەدرایە مووچەی لیوا هاوبەشەکان، بەڵام دوای ئەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتە ئەستۆی حکومەتی عێراق، ئەو بڕە پارەیە دابەشی سەر لیواکانی پیادە دەکرێت، بەدەر لە مووچەکەی خۆیان.