ئاڵا شاڵی دوای ساڵێک گەڕایەوە سەر شاشەی رووداو

06-11-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ئاڵا شاڵی ئەمڕۆ لەدوای ساڵێک گەڕایەوە سەر شاشەی رووداو
ئاڵا شاڵی ئەمڕۆ لەدوای ساڵێک گەڕایەوە سەر شاشەی رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاڵا شاڵی، پەیامنێری بەتوانا و نێوداری تۆڕی میدیایی رووداو دوای سەرکەوتنی بەسەر نەخۆشییەکەی، ئەمڕۆ گەڕایەوە سەر شاشەی رووداو.
 
ئاڵا شاڵی دوای نەخۆشکەوتنی، لە 7-11-2023 دوایین جار بوو لەسەر شاشەی رووداو وەک نێردراو لە لەندەنەوە دەرکەوت، پاشان بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە چووە ژێر پرۆسەیەکی چڕوپڕی چارەسەر.
 
ئەمڕۆ و بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵێک، ئاڵا شاڵی گەڕایەوە سەر شاشەی رووداو و زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەی حکومەتی ئەڵمانیا لەسەر بودجەی وڵاتەکە، هەروەها کاریگەرییەکانی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ئەڵمانیا و ئەورووپا، بە بینەرانی رووداو دا.
 
سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ سەر شاشە، ئاڵا شاڵی بە پۆرتاڵی رووداوی گوت "ساڵێک بوو، هەموو رۆژێک دڵم ژانی دەکرد کە نەمدەتوانی کار بکەم، چونکە کارەکەمم زۆر خۆشدەوێت. زۆر دڵخۆشم توانیم بگەڕێمەوە، بۆ ئەمەش سوپاسی خوا دەکەم، هەروەها سوپاسی ئەو هەموو خەڵکە دەکەم کە ساڵێکە ئەحواڵم دەپرسم."
 
ئاڵا شاڵی جگە لە کاری پەیامنێری، وەک خۆی دەڵێ "چەند ساڵە کە بۆ رووداو کاردەکەم، لۆبیشم بۆ کورد کردووە."
 
پەیامنێرە بەتواناکەی رووداو، دوو مانگ لەمەوبەر گەڕابووەوە نێو هاوکارانی و لە نووسینگەی سەرەکیی رووداو لە هەولێر پێشوازی لێکرا.
 
ئاڵا شاڵی هەروەها گوتی "ئەوکاتانەی لە ماڵەوە بووم، دەمبینی شت روودەدەن، چەند ئازارم بەدەست چارەسەری کیمیاییەوە دەچەشت، ئەوەندەش بەئازار بووم کە ناتوانم لە کاربم. حەزدەکەم خوا یارمەتیم بدات و بەردەوام بم.''

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.