رۆژی چوارشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت

06-11-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن مووچە لیوا هاوبەشەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە و رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی لیواکانی پیادەی وەزارەتەکە دابەشدەکرێت.
 
شەوی دووشەممە، 6-11-2023، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی لیوا هاوبەشەکان رایگەیاند، "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە کە رۆژی چوارشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2023، مووچەی مانگی 10ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت."
 
ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخان دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو پارەیە بە تەنیا بەشی مووچەی هەموو لیوا هاوبەشەکان ناکات، کە ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە 28 لیوای هاوبەش.
 
دوای گەیشتنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا، لە رۆژی شەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە کراوە، تاوەکو پێنجشەممە سەرجەم فەرمانبەران، مووچەخۆران و خانەنشینان مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە