مەسرور بارزانی: هیوادارین بەغدا کۆتایی بە گوشارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بهێنێت

06-11-2023
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەموو هاوکارییەکیان کردووە. دەشڵێت؛ "هیوادارین بەغداش پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت و کۆتایی بە گوشارەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان بهێنێت."
 
رۆژی دووشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی دەرچوونی 28ـەمین خولی قوتابیانی زانکۆی دهۆک گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند: "ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان داوە مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگەینە چارەسەر، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەموو هاوکارییەکمان کردووە و ئەرکی خۆمان جێبەجێ کردووە، بۆیە چاوەڕێین لەلایەن حکومەتی فیدراڵی مافەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێن".
 
مەسروور بارزانی گوتیشی: "من پەیوەندییەکی بەردەوامم لەگەڵ بەڕێز سوودانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵی هەیە. شاندی هەرێمی کوردستان بەردەوام سەردانی بەغدا دەکەن، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هاوکاری دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی پێویستیان لەسەر کێشە و گرفتەکان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام جێی داخە کە هێشتا وەکو پێویست مافی خەڵکی هەرێم و بەتایبەتی مووچەی خەڵک چارەسەر نەکراوە".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، بۆ دەستەبەرکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گوتی: "هیوادارین بەغداش پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت و کۆتایی بە گوشارەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان بهێنێت".
 
مەسرور بارزانی سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: "دەزانین رەوشی ژیان و گوزەرانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دژوارە و چەند مانگێکە مووچەکانیان پاشخراوە، بەڵام دەبێ بۆ هەموو هاووڵاتییانی ئێمە روونبێتەوە، کە ئەمانە هەمووی گوشارن لەسەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی واز لە مافە دەستوورییەکانی خۆمان بهێنین."
 
سەرۆکوەزیران دەڵێت: "ئێمە داخوازی پێکەوەژیان و یەکسانی لە ناوچەکەدا دەکەین و تەنیا داوای مافی دەستووری خۆمان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ گوشاری ئابووری و سیاسی زیادیکردووە، کۆمەڵێک کێشەی دەستکرد رووبەڕووی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، بۆیە دەبێ هەموو هاووڵاتییەکی ئێمە و بەتایبەت مامۆستا و قوتابیانی هێژا ئاگاداربن و کار بکرێت بۆ بەهێزکردنی هۆشیاری نیشتمانی بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە نەکەونە داوی پڕوپاگەندەی نەیاران و بێهیوا نەبن".
 
مەسروور بارزانی گوتیشی: "هەرچەند ئاستەنگمان بۆ دروست بکەن و دەرگامان لێ بگرن، ئێمە دەرگای نوێ دەکەینەوە".
 
لە بەشێکی گوتارەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، "شەڕ و ئاڵۆزی لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامن و مەترسی تەشەنەکردنی ئەو ئاڵۆزییانە هەیە، ئێمە زیاتر لە هەموو گەلان ئەزموونی سەڕ و ئاڵۆزیمان هەبووە و باش دەزانین ئەنجامەکەی چەندە وێرانکەرە، بۆیە داوا دەکەین ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە کۆنتڕۆڵ بکرێت و کوشتنی خەڵکی سڤیل رابگیرێت و کێشەو ئاڵۆزییەکان لە رێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن".
 
مەسروور بارزانی دەڵێت؛ "ئەگەر یەکتر قبووڵکردن و یەکسانی و دادپەروەریی هەبێت، سەرمایە و سامانی سرووشتی و مرۆیی ناوچەکە ئەوەندە زۆرن، ئەگەر بە باشی ئیدارە بدرێن، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە یەکێک لە پێشکەوتووترین ناوچەی جیهان."
 

 

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
 
ب ناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان، 
 
رێزداران سەرۆک و جڤات و مامۆستایێن زانکۆیا دهۆک
 
قوتابیێن دەرچوویی
 
کەسوکارێن قوتابییان
 
ئامادەبوویێن رێزدار
 
ئێڤاری باش
 
ئەز ئەڤرۆ یێ خوشحالم، کو ل گەل هنگو یێن رێزدار پشکداریێ د ئاهەنگا دەرچوونا هەژمارەکا دی یا قوتابیێن زانکۆیا دهۆکێ دا دکەم. پیرۆزباهیێ ل هنگو هەمییان دکەم و هیڤییا سەرکەفتن و پێشکەفتنا هنگو د قۆناخێ داهاتی یێن ژیانێ دخازم.
 
سوپاسی و پێزانین بۆ جڤاتا زانکۆیێ و هەمی مامۆستایێن زانکۆیێ، کو ئەرکێ خۆ ل بەردەوامیدانێ ب پرۆسەیا خواندن و پێگەهاندنا قوتابییان بجهئینایە.
 
دەستخۆشیێ ل دایک و باب و کەسوکارێن دەرچوویان دکەم، کو پاڵپشت و پشتەڤانێن کچ و کۆڕین خۆ بوون دا کو ڤێ قۆناغا ژیانا خوسەرکەفتیانە ب داوی بینن.
 
زانکۆیا دهۆکێ، ل بارودۆخەکا سەختدا هاتە دامەزراندن و ب خوراگری و ماندیبوونا مامۆستایێن هێژا یێن وێ شیایە روژ ب رۆژ بەرەڤ پێشڤە بچیت.
 
جهێ خۆشحالیێ یە، کو ئەڤرۆ زانکۆیا دهۆکێ، ئێکە ژ زانکۆیێن گرنگ و باشێن هەرێما کوردستانێ و هەتا نوکە ب هزاران دەرچوویێن وێ هەنە، کو پشکەک ژ وان ئەڤرۆ کادر و رێڤەبەر و بەرپرسێن بەرچاڤن و د بیاڤێن جودا جودا دا خزمەتێ دکەن.
 
هێژایان،
 
ئەڤرۆ دڤێ موناسبێدا ل جهێ خودایە کو ئاماژەیەکی ب رەوشا نوکە یا هەرێم و عێراق و دەڤەرێ بدەین. ل ئاستی ئەوروپا و رۆژهەڵاتا ناڤین ، ئەم ئەڤرۆ دبینین کو گرژی و ئالوزی و شەڕ بەردەوامن و مەترسیا تەشەنەکرنا ڤان ئالۆزییا هەی . مە زورتر ل هەمی گەلان ئەزمونا شەڕ و ئالوزییا یا هەبووی و ئەم باش دزانین کو ئەنجامێن وێ چەند وێرانکەرن. داخواز دکەین کو ئەڤ شەڕ و ئاڵوزییە بێنە کۆنترۆلکرن وکوشتارا خەلکێ سڤیل بێتە راگرتن و هەمی کێشە و ئاڵوزی ب رێکێن ئاشتیانە بێنە چارەسەر کرن.
ئەگەر ئێکدی قەبول کردن و یەکسانی دادپەروەری هەبیت . سەرمایە و سامانێن سروشتی ومرۆڤی ل ڤێ دەڤەرێ هند زورن کو ئەگەر باش بێتە ئیدارەدان ، دێ روژهەلاتا ناڤین بیتە ئێک ژ پێشکەفتیترین دەڤەرێن جیهانێ.
 
ل ئاستێ پەیوەندیێن هەرێم و بەغدایێش ، مە هەمی هەولێن خو دانە کو مافێن دەستوری یێن خەلکێ هەرێمێ بپارێزین ودگەل حکومەتا فیدرال بگەهینە چارەسەریێ ، بو ڤێ مەبەستێ ژ ئالیێ حکومەتا هەرێمێڤە مە هەمی هاوکارییەک یا کری و مە ئەرکێن خو یێن جێبەجێ کری ، لەوما ئەم چاڤەرێێنە کو ژ لایێ حکومەتا فیدرالڤە مافێن هەرێمێ بێنە دەستەبەرکرن. من پەیوەندییەکا بەردەوام دگەل هێژا سوودانی سەرۆک وەزیرانێ حکومەتا فیدرال هەی و شاندێن هەرێمێش بەردەوام سەردنا بەغدا یا کری و دیوانا چاڤدێرییا دارایی یا فیدرالیش ب هەڤکارییا دیوانا چاڤدێرییا دارایی یا هەرێمێ روونکرنێن پێویست یێن دایە لایەنێن پەیوەندیدار ، لێ جهێ داخێیە هێشتا وەک پێتڤی مافێن خەلکێ هەرێمێ و ب تایبەت بابەتێ مووچە یێن خەلکێ مە نەهاتنە دان. ئەم دێ بەردەوام بین ل هەولێن خو بو دەستەبەرکرنا هەمی مافێن دەستووری یێن خەلکێ هەرێمێ و هیڤیدارین بەغداش پابەندێ بەلێنێت خو بیت و کوتایی ب فشاران ل سەر هەرێمێ بینیت.
 
ئەم سوپاسیا خوراگری و بێنفرەهییا خەلکێ هەرێما کوردستانێ دکەین. دزانین رەوشا ژیانا کارمەندێن مە یا دژوار بی و چەند هەیڤەکا مووچە یێن وان هاتنە پاشخستن، لێ دبیت بو هەمی هەڤوەلاتی یێن مە روون بیت کە ئەڤە هەمی فشارن ل سەر هەرێما کوردستانێ دا واز ل مافێن خو یێن دەستووری بینین.
 
ئەم داخوازیا یەکسانیێ و پێکڤەژیانێ ل دەڤەرێ دکەین و مە بەس داوایا مافێن خوە یێن دەستووری یێن کری. لێ ئەڤرۆ فشارێن ئابووری و سیاسی یێن زێدە دبن و گەلەک ئاریشە یێن دەسکرد یێن ڕووبڕوویێ خەلکێ هەرێمێ دکەن. لەوما دبیت هەمی هاوولاتی یێن مە ب تایبەت ماموسا و قوتابی یێن هێژا ئاگادار بن و کار بهێتە کرن بو بەهێزکرنا هوشیارییا نیشتمانی، داکو خەلکێ مە نەکەڤیتە داڤا پروپاگەندێن نەیارا و بێ هێڤی نەبن. چەند ئاستەنگا بو مە دروست بکەن و دەرگەها لمە بگرن ، ئەم دێ دەرگەهێت نو ڤەکەین.
 
ئومێدا مە ب پاشەروژا گەلێ مە یا ب هێزە و دێ هەمی هەولێن خو دەین کو پێکڤە ڤێ قۆناغێ ژی دەرباس بکەین و کوردستانەکا ب هێزتر و پێشکەفتیتر بنیات بنێین.
 
رێزداران،
 
ئارمانجا زانکۆیێ، بەس دروستکرن و بەرهەمئینانا قوتابیێن ده‌رچوویی یێن خودان باوەڕنامە بیت، چونکی ئەڤ چەندە بتنێ پشکەکە ژ ئەرکێن زانکۆیێ، ئەرکێ سەرەکی یێ زانکۆیێ ئەوە، کو رۆلەکێ گرنگ و دیار و پیشەنگ د پێشئێخستن هەموولایەنی یا وەڵاتی دا هەبیت و ب رێکا ڤەوژارتن و ڤەکۆلینێن خۆ، رۆلەکێ بنەرەتی ل ئاڤاکرنا ژێرخانەکا ب هێز و موکوم بۆ جڤاکەکێ هشیار و هەڤچەرخ بگێڕن.
 
پێدڤییە زانکۆیێن مە ببنە ناڤەندەکا رۆناکبیری و زانستی بۆ پێگەهاندنا نڤشەکێ هشیار و داهێنەر و نیشتمانپەروەر، کو ببیتە دەینەمۆیا گوهۆڕینا بنەرەت د هەموو بیاڤان دا.
 
ئەڤرۆ هەرێما کوردستانێ یا د قۆناخا گەشەپێدان و ئاڤاکرنا ژێرخانەکا ب هێز یا ئابووری دا و پێدڤی ب هەڤکاری وهاریکارییا زانکۆیێن مە هەیە، داکو کەسێن زانا و پسپۆر و شەهرەزا بۆ مە پەروەردە بکەن د بیاڤێن زانستی یێن جودا جودا دا و پشکدارییەکا راست د پرۆسەیا چاکسازی و ئاڤاکرنەڤا کوردستانی دا بکەن. ژ ڤی لایەنی، حکومەتا هەرێما کوردستانێ داخازی ل دەرچوویان و گەنجێن مە یێن داهێنەر دکەت، کو ب پلان و پرۆژە و بیرۆکەیێن خۆ یێن داهێنەر، د هەڤکار و هاریکارێن حکومەتێ بن پێخەمەت گەشەدان و پێشڤەبرنەکا پتر ل هەرێما کوردستانێ.
 
هەر وەکوو هنگ دزانن، ئەڤرۆ جیهان یا د پێشکەفتنەکا گەلەک ب لەز دا، ب تایبەتی ل بیاڤێ تەکنەلۆجیایێ دا. ئەڤرۆ ئەم یێن ل سەردەمێ ژیرییا دەستکرد دا (AI) دژین، سەردەمێ زانست و زیرەکی و هشیاری و داهێنانێ یە. لەوڕا پێدڤییە ئەم د ئاستێ ئەڤێ پێشکەفتنا مەزن دا بین و خۆ بۆ بەرهەڤ و ئامادە بکەین.
 
د هەمان دەم دا، ئەڤرۆ جیهان یا روی ب روی دەهان ئاڵنگاری و ئاریشەیێن مەزن بووی، بۆ نموونە گوهۆڕینا سەقای و کێمئاڤیێ و سنوورداییا ژێده‌رێن ئاڤێ و کاریگەییا نەرێنییان ل سەر ژیانا مرۆڤی، کو ل گۆری بۆچوون و شرۆڤەیێن شەهرەزایان، مخابن دەڤەرا مە، دێ بیتە ئێک ژ وان دەڤەران، کو ب رەنگەکێ زۆر چڕ و بەرفرەهـ، دکەڤیتە ژێر کاریگەرییا ئەڤان گوهۆڕینان و دێ کاریگەریێن خراپ ل سەر ژیانا مە هەموویان هەبن. لەوڕا دڤێت هەر نوکە، ئەم خۆ بۆ روی ب روی بوونا ئەوان کاریگەرییان بەرهەڤ بکەین و چارەسەرییان بۆ ببینین. ل ڤی لایەنی، ئەم چاڤەڕێی وێ چەندێ نە، کو زانکۆیێن مە وه‌کو ناڤەندێن زانستی و مەعریفی وهەر وەسا هوین وەکو گەنجێن تێگەهشتی و داهێنەر، رۆلەکێ بەرچاڤ و کاریگەر د چارەسەرکرنا وان ئاریشە و قەیرانان دا بگێڕن.
 
قوتابی یێن هێژا،
 
دزانین پشتی ڤێ قوناغێ خەما وە یا سەرەکی ئەوە کو کارەکێ بکەن . سەرباری هەمی فشار وقەیرانان ، مە هەول دایە دگەل کەرتێ تایبەت ب وەبەرهێنان د بیاڤێن جودادا دەرفەتێن کاری زێدە بکەین داکو گەنجێن مە شیانێن خو بێخنە خزمەتا ولاتێ خودا . سەرباری ڤان هەمی فشارێن دارایی و سیاسی ، ئەم یێ هەول ددەین سیستەمێ دارایی یێ هەرێمێ ب ئاوایەکێ بگۆڕین کو بانک ڕولەکێ باشتر ببینن و پاڵپشت بن بو خزمەتگوزارێین بانکی و ب تایبەت پاڵپشتی یا پروژێن بچووک و مامناوەند بێنە دروستکرن هەروەک مە بەری نها مە پروژێ ( گەشانەوە) ڕاگەهاند داکو پالپشتیا دروستکرنا دەرفەتێن کارێ زێدەتر بۆ پرۆژێن بچووک ومامناوەند بێتە کرن.
 
دێ پالپشتیا هزرێن نوی و پروژێن نوی هێتە کرن. هەروەها مە سەدان پلان یێن هەی بو پێشخستنا کەرتێن کشتوکالی و گەشتیاری و پیشەسازی کو هەمی دێ دەرفەتێن نوی یێن کاری بو گەنج و هاوولاتی یێن مە چێ کەن. ئەڤە هەمی ژی دێ ب خۆراگرییا و پالپشتی گەلێ مە ل حکومەتا وان ب خو هێتە کرن.
 
ل دویماهیێ، جارەکا دی، پیرۆزباهیێ ل هنگو دکەم و هیڤیدارم ل پاشەرۆژی دا ببنە کەسێن زانا و دانا و داهێنەر و خزمەتا گەل و نیشتمانێ خۆ بکەن و نموونەیا مرۆڤێن وەڵاتپارێز و راستگۆ و داهێنەر بن ب رەنگەکی، کو دایک و بابێن هنگو و ئەم هەموو شانازیی ب هنگو بکەین.
 
هەر شاد و سەرکەفتی وبەختەوەر بن و کوردستان ژی هەر یا ئاڤەدان بیت.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."