پۆڵەندییەک بە ئەسپ لە پۆڵەنداوە گەیشتە کوردستان

رووداو - دهۆک 

رێبوارێکی پۆڵەندی لە ئەورپاوە بە ئەسپ بەڕێکەوتووە و ئامانجییەتی بگاتە قودس، ئەو 10 مانگە لە رێگەدایە و ئێستا گەیشتووەتە باشووری کوردستان.

کریستیان بێرگەر دەڵێت، خەڵکی کوردستان میوان دۆستن و هەست بە ئارامی دەکات لێرە، دەگاتە هەر شوێنێک خەڵک وێنەی لەگەڵ دەگرن و پرسیاری گەشتەکەی لێدەکەن، گەشتەکەی کریستیان بەردەوام دەبێت و چەندین وڵاتی دیکەش دەبڕێت.

ئەو پۆڵەندییە هەشت رۆژە گەیشتووەتە باشووری کوردستان و دڵخۆشە بە خەڵکی کوردستان و ئەو دیمەنانەی تاوەکو ئێستا بینیونی.