قەرەجەکان پاسپۆرتییان نییە


بە هۆی نەبوونی رەگەزنامەی هەمیشەیی عێراق و هەبوونی مۆری ریزپەر لەسەر رەگەزنامەکانیان ، کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان پاسپۆرتیان پێ نادرێت ، بۆیە داوا دەکەن وەک چۆن مافی دەنگدانیان هەیە بە هەمان شێوە مافی وەرگرتنی پاسپۆرتیشیان هەبێت ، بەرێوەبەری گشتی پاسپۆرتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند بریارەکە لە بەغداوە دەرچووە و بە پێی دەستووری ئێراقیش گورانکاری لە بریارەکە لە دەسەڵاتی بەغدایە . 

سعود ساڵی یەکێکە لەو گەنجە کۆچبەرانەی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێیە ، بەڵام بە هۆی نەبوونی رەگەزنامەی هەمیشەیی عێراق و هەبوونی مۆری ریزپەر ئیستسنا لەسەر رەگەزنامەکەی ناتوانێت پاسپۆرت لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت و سەفەر بکات بۆ وڵاتانی دەرەوە ، ئەوە تەنها کێشەی گەنجانی کۆچبەر نیە بەڵک و عەباس فەتاحیش وەک کۆچبەرێک پێویستی بە چوونە دەرەوە هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی بەڵام نەبوونی پاسپۆرت رێگرە لە وەرگرتنی چارەسەرییەکەی لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان .

عەباس فەتاحی کۆچبەر دەڵێت "ئێستا من نەخۆشم بەڵام جەوازم نیە بچمە دەرەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ، داوادەکەین پاسپۆرتمان پێبدرێت وەک هاونیشتمانیەک ، داواش لە پەرلەمان دەکەم ئەو کێشەمان بۆ چارەسەر بکات "

کۆچبەرەکان بەوە ناسراون لە ناوجەیەکی دیاری کراو کۆج و باریان ئۆقرە ناگرێت ، بەرێوەبەری گشتی پاسپۆرتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند بریارەکە لە بەخداوە دەرچووە و بە پیی دەستووری ئێراقیش گورانکاری لە بریارەکە لە دەسەڵاتی بەخدایە . 

لیوا نزار رەحمەتوڵڵا بەرێوەبەری گشتی پاسپۆرتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "بە پیی یاسای ژمارە ٢٦ لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەوانەی رەگەزنامەیان بە شیوەی ریزپەر پێدراوە پاسپۆرتیان پێ نادریت ، بە پیی دەستوری ئێراقیش ئەوە بریارێکی سیادیە و لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دانیە بۆ یە چارەسەر تەنها ئەوەیە کە پێویستە لە بەخداوە بریارێک بدرێت بۆ پێدانی پاسەپۆرت بە کۆچبەرەکان ".

ئەو کۆچبەرانە کە خۆیان بە کوردی رەسەن دادەنێن چەندین ساڵە لە قەزای خەبات نیشتەجێن و ژیان و کاریان لێرەیە و منداڵەکانیان لە قوتابخانەکانی ئەو قەزایە دەخوێنن ، چالاکوانێکی کاروباری کۆجبەرانیش پێی وایە پێویستە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی پێدانی پاسەپۆرت لەگەڵ حکومەتی عێراق یەکلایی بکاتەوە بۆ پێدانی پاسەپۆرت بە کۆچبەرە کوردەکان .

فاخیر حازم چالاکوانی مەدەنی گوتی "کوردبی و مافی ئەوەت هەبێت دەنگ بدەی ئەدی بۆ مافی ئەوەت نەبێت رەگەزنامەی هەمیشەیی وەربگری و لە هەمانکاتدا پاسەپۆرتت پێ بدرێت ".

بە پێی ئامارە نا فەرمییە نێودەوڵەتیەکان ئێستا پێنج تا شەش ملیۆن کۆچبەر لە جیهاندا هەن ، لە هەرێمی کوردستانیش بە هەزاران کۆچبەر لە شارو شاریچکەکان نیشتەجێن و چەندین ساڵیشە ژیان و کۆچ و باریان لیرە جێگیربووە .