چارەنووسى کارتى دەنگدانى ئەو کەسانە چییە کە دەمرن؟

06-10-2024
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
بە مردنى هەر دەنگدەرێک کار بە کارتى بایۆمەترى دەنگدانەکەى ناکرێت، کۆمیسیۆن بە هاوئاهەنگى لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى، ناوى ئەو دەنگدەرانە دەسڕێتەوەو کارتەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە. 
 
حەسەن هادى، ئەندامى تیمى رۆژنامەڤانی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەو کەسانەى کە بەر لە رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەمرن و کارتى بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە، کارتەکانیان بەکارناهێندرێت و کۆمیسیۆنیش رێوشوێن بۆ سڕینەوەى کارتەکەى دەگرێتەبەر". 
 
بە گوێرەى ئامارى کۆمیسیۆن دوو ملیۆن و 900 هەزار و 865 دەنگدەر لە هەرێمى کوردستان کارتى بایۆمەتریی دەنگدانیان دەرهێناوەو دەتوانن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەشدار بن. 
 
حەسەن هادى گوتى، "یان دەبێت کەسوکارى دەنگدەرە مردووەکە سەردانى کۆمیسیۆن بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى کارتەکەى، یان لە رێگەى هاوئاهەنگى نێوان وەزارەتى تەندروستى عێراق و کۆمیسیۆنەوە ناوى ئەو کەسانەی دەمرن لە لیستى دەنگدەران دەکوژێندرێتەوە و کارتەکەشیان پووچەڵ دەکرێتەوە. 
 
یەکەمجارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە سیستمى ئەلیکترۆنى و بە کارتى بایۆمەترى بکرێت، کە وێنە و سەرجەم زانیارییەکى لەسەر دەنگدەرەکە تێدایە.
 
هەر دەنگدەرێک کارتى دەنگدانى خۆى بەکار دەهێنێت بۆ دەنگدان، بەگوێرەى رێکارەکانى کۆمیسیۆن دواى دڵنیابوونەوە لە دروستى کارتەکە لە وێستگەى دەنگدان، پەنجەمۆرى ئەلیکترۆنى دەنگدەرەکە وەردەگیرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەى خاوەنى کارتى دەنگدانەکەیە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.