بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق: ئەو کەسانەی لە تونس ئازاد دەکرێن دەبێ خۆیان بگەڕێنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، نزیکەی 100 هاونیشتمانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیی عێراقی لە تونس دەستگیرکراون یان گیریان خواردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەشێکیان لەسەر ساختەکردن و مادەی هۆشبەر بوون. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 06-10-2024، عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ کاروباری یاسایی و پەیوەندییە فرە لایەنەکان، لەبارەی ئەو هاونیشتمانییانەی لە تونس دەستبەسەرکراون یان گیریان خواردووە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ''تەنیا ئەو 16 کەسە نین کە لە میدیادا باسیان دەکرێت.کۆمەڵێک کەسی دیکە هەن کە پێشتر ئازاد کراون یان تاوەکو ئێستا لە زیندانن. بەگشتی ژمارەیان نزیکەی 100 کەس دەبێت''.
 
عومەر بەرزنجی گوتی، باڵیۆزخانەی عێراق لە تونس هەوڵێکی زۆر بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانە دەدات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان.
 
14ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ تونس لابردنی ڤیزەی لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی راگەیاند. بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی، ''بەداخەوە قاچاخچییەکان ئەو لێکتێگەیشتنە بە خراپی بەکاردەهێنن و هانی خەڵک دەدەن کە لە رێگەی تونسەوە کۆچ بۆ ئەورووپا بکەن''. 
 
عومەر بەرزنجی لەبارەی ئەو 16 هاونیشتمانییەی کە چەند هەفتەیەک بوو لە تونس دەستگیرکرابوون، دەڵێت، ''2 تونسییان وەک چاوساخ لەگەڵ بووە؛ تەمەنی 3 کەسیان خوار 18 ساڵە و 2 رۆژ لەمەوپێش 13یان ئازادکران و 3 کەسەکەی دیکەش لەوانەیە دوێنێ یان پێرێ ئازادکرابن''. 
 
بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی، ئەو کەسانەی لە تونس ئازاد دەکرێن، دەبێ خۆیان تیکت ببڕن و بگەڕێنەوە عێراق؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ''دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی عێراقی پەیوەست نییە بە کۆچەوە، بەڵکو پەیوەستە بە دۆسیەی ساختەکردن و مادەی هۆشبەر، بۆیە دۆسیەکەیان لەگەڵ ئەو کەسانە جیاوازە کە تەنیا سنووری وڵاتەکەیان بە نایاسایی بڕیوە.''
 
لە 23ـی ئەیلوولی ئەم ساڵەوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبوڵڵای لوبنان بەتایبەتی لە بەیرووت چڕبوونەتەوە کە ئاوارەبوونی زیاتر لە 1.2 ملیۆن هاووڵاتیی لوبنانی لێکەوتووەتەوە. عومەر بەرزنجی دەڵێت، ''عێراق لە وەرگرتن و هاوکاریکردنی ئاوارەکانی لوبنان بەردەوامە". 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابیان لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان وانە دەخوێنن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بانگەشەی هەڵبژاردن؛ کام لایەن گرنگیی زیاتر بە پەروەردە و خوێندنی باڵا دەدات؟

حیزبە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەریەکە و بە جۆر و پلانی جیاواز باسی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵایان کردووە. دەیانەوێت لەو رێگەیەوە زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن و زۆرترین بڕگە و خاڵیان لەنێو کارنامەکانیان نووسیوەتەوە و دەیان بەڵێن و پێشنیازیان خستووەتەڕوو.