134 هەزار کەس کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە؛ زۆرینەیان لە سلێمانی و هەڵەبجەن

رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆن بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 06-10-2024، وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، تاوەکو ئێستا 134 هەزار و 13 کەس کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە.
 
هەر بە گوێرەی ئاماری کۆمیسیۆن، لە 29ـی مانگی ئەیلوولەوە تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 10 هەزار کەس کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە. 
 
ئاماری دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە:
 
هەولێر
 
خاوەنانی کارتی بایۆمەتری: یەک ملیۆن و 15 هەزار و 670 کەس
کارتی دابەشکراو: 981 هەزار و 182 کارت
کارتی ماوە: 34 هەزار و 488 کارت
رێژە: 96٪
 
دهۆک
 
خاوەنانی کارتی بایۆمەتری: 737 هەزار و 856 کەس
کارتی دابەشکراو: 723 هەزار و 141 کارت
کارتی ماوە: 14 هەزار و 715 کارت
رێژە: 98٪
 
سلێمانی و هەڵەبجە
 
خاوەنانی کارتی بایۆمەتری: یەک ملیۆن و 146 هەزار و 97 کەس
کارتی دابەشکراو: یەک ملیۆن و 61 هەزار و 287 کارت
کارتی ماوە: 84 هەزار و 810 کارت
رێژە: 92٪
 
رۆژی شەممە، 5ـی تشرینی یەکەم، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "پڕۆسەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری بە دەنگدەران بەردەوامە و کاتەکەشی تاوەکو کاژێر 06:00ـی ئێوارەی رۆژی 20ـی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە؛ کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی دەنگدان".