نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردانی ئێزدی: وەک هەمیشە پشتیوانتان دەبین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "وەکو هەمیشە پشتیوانتان دەبین."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "بە گەرمی و پڕبەدڵ پیرۆزبایی جەژنی جەما لە تەواوی خوشک و برایانی ئێزدیمان لە کوردستان و عێراق و هەر جێیەکی جیهان دەکەم."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "دووبارە دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانیانی ئێزدی، وەکو هەمیشە پشتیوانیان دەبین و پارێزگاری لە ماف و داخوازییەکانیان دەکەین، هەروەها هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، وڵاتی پێکەوەژیان و ئاشتی دەبێت."
 
دەقی پەیامی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەبۆنەی جه‌ژنى جه‌ماى کوردانی ئێزدی:
 
ب گه‌رمى و پڕ ژ دل پيرۆزباهييا جه‌ژنا جه‌مايێ ل ته‌ڤايا خوشك و برايێن مه‌ يێن ئێزدى ل كوردستانێ و عێراقێ و ل هه‌ر جهه‌كێ جيهانێ بن، دكه‌م. هيڤييا جه‌ژنه‌كا ته‌نا و ئارام ژبۆ هه‌ميان دخوازم، هيڤيدارم ئه‌ڤ جه‌ژنه‌ و هه‌مى جه‌ژن و بيرهاتنێت وان، هه‌رگاڤ ب خێر و خۆشى ڤه‌گه‌ڕن.
 
ئه‌م ديسا هه‌ڤوه‌لاتى يێت خۆ يێت ئێزدى پشتڕاست دكه‌ين كو وه‌ك هه‌رگاڤ دێ هه‌ر مينين پشته‌ڤان و پارێزڤانێت ماف و داخوازێت وان، هه‌روه‌سا ژبۆ هه‌مى پێكهاتێت ئۆلى و نه‌ته‌وه‌يى، هه‌رێما كوردستانێ دێ هه‌ر وه‌لاتێ پێكڤه‌ژيانا ئاشتيانه‌ بيت.
 
جه‌ژن ل هه‌ميا پيرۆز و هه‌ر سال ب خێر و خۆشى.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2024/10/6
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجیانی ئەمساڵ لەسەر کێوی عەرەفە، وێنە: AFP

​بەرپرسێکی وەزارەتی شەهیدان: ئەم ساڵ 5 کورسیی حەج بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان زیادکراوە

بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیکراوانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان رایگەیاند، هەموو ساڵێک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بۆ چوونە حەج، ئەم ساڵیش پێنج کورسیی حەج بۆیان زیادکراوە.