لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لەلایەن باوک و مامییەوە کوژرا

06-10-2023
سینا سۆما
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان رووداوی کوشتن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژنێکی تەمەن 21 ساڵان، لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا. رێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مافی مرۆڤیش دەڵێت، لەلایەن "باوک و مامییەوە بە چەقۆ بریندارکراوە و دواتر خنکێندراوە."
 
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2023، ژنێکی گەنجی تەمەن 21 ساڵ، بە ناوی شەهێن ئیبراهیم زادە، خەڵكی گوندی گەولان سەر بە شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێ، لە لایەن کەسوکارەکەیەوە کوژراوە.
 
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ دەڵێت، ئەو ژنە گەنجە لەلایەن "باوکی و مامییەوە براوەتە دەرەوەی گوندەکە و دراوەتە بەر چەقۆ و دواتر خنکێنراوە."
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە "دوو ساڵ لەمەوبەر بەبێ رەزامەندی باوکی، شووی بە پیاوێک کردووە و دواتر لێی جیابووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی."
 
رێکخراوەکە دەشڵێت، "شەهێن ئیبراهیم زادە جارێکی دیکە داواکاری هەبووە و هاتوونەتە خوازبێنی، بەڵام بە گومانی ئەوەی کە لەگەڵ داواکارەکەی پەیوەندییان هەبووە، لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە کوژراوە."
 
تەرمی شەهێن ئیبراهیم زادە، ئێستا گواستراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی شاری ورمێ تاوەکو توێکاری بۆ بکرێت.
 
لە ماوەی کەمتر لە 20 رۆژی رابردوودا، شە‌‌هێن، سێیەم ژنە لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانووی "پاراستنی شەرەف" دەکوژرێت. لە چەند رۆژ رابردوودا، دوو کچی مێرمنداڵی دیکە بە ناوەکانی هایدە حەسەنزادە، تەمەن 16 ساڵان و فاتمە محەممەدپەناهی، تەمەن 17 ساڵان لە شاری سەردەشت، کوژراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.