نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە پردێ 20 هەزار دینارە و ناڕەزایەتیی لێدەکەوێتەوە

06-10-2022
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
کرێی موەلیدە لە کەرکووک بۆ هەر ئەمپێرێک 14 هەزار دینارە
کرێی موەلیدە لە کەرکووک بۆ هەر ئەمپێرێک 14 هەزار دینارە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە پردێ 20 هەزار دینارە. بەرزترین نرخە لەسەر ئاستی عێراق. لە سەنتەری شاری کەرکووکیش سەرەتا نرخی هەر ئەمپێرێک بە زیاتر لە 15 هەزار بڵاوکرایەوە. دوای چەندین کۆبوونەوە و دیداری بەرپرسانی پارێزگاکە نرخەکان بە 14 هەزار و کەمتر دیاریکران.
 
خاوەن موەلیدەکانیش لەم نێوەندەدا ناڕازین مافی ئەوان زیاتر بووە لە 16 هەزار لە بەرامبەر ئەمپێرێک کەچی بڕێک پارەیان لێ کەمکراوەتەوە.
 
نەوزاد سەمەد، خەڵکی ناحیەی پردێیە و دەڵێت، "خەڵک بەگشتی نرخەکەی پێ زۆرە و ناڕازییە، بەڵام دەبێ حکومەت چاوی لە خەڵک بێت".
 
عەبدولڕەحمان محەممەد، دانیشتوویەکی گەڕەکی کوردستان دەڵێت، "بەلای منەوە 10 هەزاریش زۆرە، ئەوەتا 16 و نیو هاتبووەوە ئێستا دەڵێن کردوویانەتە 14".
 
نەعمان تەیب، دانیشتوویەکی گەڕەکی رەحیماوا دەڵێت، "ئەو 14یە تۆ کۆی بکەوە بە چوار ئەمپێر دەبێتە 56 هەزار، زۆرە بۆ ئێمە".
 
خاوەن موەلیدەکانیش لەم نێوەندەدا ناڕازین بەوەی مانگی رابردوو نزیکەی 300 کاژێر کارەبایان داوە و مافی ئەوان زیاتربووە لە 16 هەزار لە بەرامبەر ئەمپێرێک کەچی بڕێک پارەیان لێ کەمکراوەتەوە.
 
هاوبەش وریا، ئیشپێکەری موەلیدەیە و دەڵێت، "ئەگەر هەرزانتر بێ بە 210 و ئەوانە کەمتربێ، ئەوکاتە خەڵک قازانج دەکات، خاوەن موەلیدەش قازانج دەکات".
 
قایمقامیەتی کەرکووک بەرپرسی دیاریکردنی نرخ و خشتەی ئیشپێکردنی موەلیدەکانە. قایمقام دەڵێت، "لەلایەک کارەبای نیشتمانیی کەرکووک کەمەو لەلایەکیش پێدانی گاز بە موەلیدەکان هۆکاری ئەو نرخە زۆرەن". ئەو بڕوای وایە تا نوێنەرانی کەرکووک لە بەغداوە چارەسەری ئەو دوو کێشەیە نەکەن، دۆخەکە هەر بەوجۆرە بەردەوام دەبێت.
 
فەلاح یایچلی، قایمقامی کەرکووک دەڵێت، "پێویستە کۆببنەوە و بڕۆن بەرەو وەزارەتی نەوت بۆ زیادکردنی بەشە گازی موەلیدەکان، هەروەها بۆ وەزارەتی کارەبا تا بەشی نیشتمانی زیادبکەن، بۆ پارێزگای کەرکووک، ئەگەرنا ئەو کێشەیە دەمێنێت، ئەم مانگە وەک پێم گوتی پێنج لیتر گاز زۆر زۆر کەمە بۆ کەی ڤییەک".
 
بۆ مانگی ئۆکتۆبەر بەپێی خشتەی قایمقامییەت لە ئەگەری نەبوونی کارەبای نیشتمانی تەنیا 12 کاژێر کارەبا دەدرێتە هاوبەشانیان کە ئەمەش نیگەرانییەکی دیکەی خەڵکی کەرکووکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.