هاونیشتمانییەک لە پردێ بێسەروشوێنە و کەسوکاری گومان دەکەن داعش رفاندبێتی

35 خولەک له‌مه‌وپێش
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک 

ئەم ئێوارەیە گەنجێک بۆ ئاودان چووە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکەیان لە سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک، بەڵام لەو کاتەوە دیار نییە. مامێکی دەڵێت، لەو شوێنەی گەنجەکە بۆی چووە کاخەزێک دۆزراوەتەوە کە لەسەری نووسراوە "ئەڵڵا".
 
گەنجەکە تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی پردێیە لە پارێزگای کەرکووک. ئەو هاونیشتمانییە ئێوارەی ئەمڕۆ بە ماتۆڕسکیل بۆ ئاودان چووەتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکەیان لە نزیک گوندی کتکە.
 
محەممەد جەوهەر، مامی گەنجەکەیە و ئەمشەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سۆراخی برازاکەیان لە پۆلیس، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کردووە و لای هیچیان هەواڵیان دەستنەکەوتووە.
 
ماتۆڕسکیلەکە لە شوێنەکە جێهێڵدراوە. محەممەد جەوهەر گوتی، "دۆزینەوەی کاخەزێک لە شوێنەکەیدا کە لەسەری نووسراوە (ئەڵڵا) ئاماژەیە بۆ ئەوەی داعش رفاندوویەتی."
 
کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییە دەڵێن، جووڵەی چەکدارانی داعش لە سنوورەکەیان هۆکارێکی دیکەیە کە رێکخراوە پەڕگیرەکە تۆمەتبار بکەن بە رفاندنی کوڕەکە.
 
نزیک کاژێر 10:30ی شەو هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینان لە چەند گوندێکی پردێ دەستپێکرد و بەدوای چارەنووسی ئەو هاونیشتمانییەدا دەگەڕێن.
 
مامی گەنجەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان چاوەڕوانی لێکۆڵینەوە و گەڕانی لایەنە پەیوەندیدارەکانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکێتی

یەکێتی: خاوەنداریی زەویی باڵەخانەی چاودێر بۆ حیزب دەگەڕێتەوە، بۆیە وەرگیراوەتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دەزگای چاودێر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە پاڵپشتیی دارایی حیزبەکەی کارەکانی ئەنجامداوە. ئاماژە بەوەش دەکات، مەلا بەختیار لە حیزبەکە نەماوە؛ بۆیە بارەگاکەیان وەرگرتووەتەوە