باوکێک لە تەقتەق بە ئۆتۆمبێلەکەی 'بە هەڵە' لە منداڵێکی دەدات و منداڵەکە گیان لەدەستدەدات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر، باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەى "بە هەڵە" لە منداڵێکی دەدات و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
 
ئەمڕۆ هەینی، 6ـی ئابی 2024، کامەران عەباس شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیک کاژێر 6:30ـی ئەم ئێوارەیە، منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ گەیێندرایە نەخۆشخانەی تەقتەق کە باوکی بە هەڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی شێلابووی."
 
کامەران عەباس شێخانی گوتیشی، "پزیشکانی نەخۆشخانەی تەقتەق هەوڵی زۆریان دا کە ژیانی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام بەو پێیەی زیانێکی زۆر بەر سەر و سینگی کەوتبوو، نەتوانرا رزگار بکرێت و بەو جۆرەش گیانی لەدەستدا."
 
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە دەڵێت، "بە گوتەی شایەتحاڵان، منداڵەکە خۆی بە پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی هەڵواسیبوو کە لە جۆری پیکابە. باوکەکە ئاگادارنەبووە و بە تووندی ستۆپی کردووە و منداڵەکەی بەربووەتەوە، دواتر کشاوەتەوە و بەسەریدا رۆیشتووە."
 
بە گوتەى بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە، تەرمى منداڵەکە رەوانەى دادپزیشکی کۆیە کراوە و توێکارى بۆ دەکرێت و دواى گرتنەبەرى رێوشوێنە یاساییەکان، رادەستى کەسوکارەکەى دەکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکێتی

یەکێتی: خاوەنداریی زەویی باڵەخانەی چاودێر بۆ حیزب دەگەڕێتەوە، بۆیە وەرگیراوەتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دەزگای چاودێر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە پاڵپشتیی دارایی حیزبەکەی کارەکانی ئەنجامداوە. ئاماژە بەوەش دەکات، مەلا بەختیار لە حیزبەکە نەماوە؛ بۆیە بارەگاکەیان وەرگرتووەتەوە