لە ورمێ سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێ، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێت، یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە.
 
پێنجشەممە 05-09-2024 لە رێگەی میاندواو - سایین قەڵای سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تیبا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
 
فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
 
بە گوتەی رەزازادە، یەکێک لەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە و دوو سەرنشینەکەی دیکەش ئافرەت بوون، کە تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ دادپزیشکیی شاری میاندواو.
 
هاوکات حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک شاری ماکۆ برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتووەتەوە.
 
وەکو حەمید مەحبووبی دەڵێت، بارهەڵگرێکی بچووک (کەپرا) لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ پارس پێکیاندا داوە و دوای گەیشتنی تیمەکانیان، چارەسەری سەرەتایی بۆ برینداران کراوە، دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ماکۆ.
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیان لەدەستدەدەن.
 
رۆژی 7ی نیسانی 2024 ئەحمەد شیرانی، بەڕێوەبەری ناوەندی زانیاری و کۆنترۆڵی ترافیکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای پشووی نەورۆز لە 15-03-2024ەوە تاوەکو 6ـی نیسان، 100 هەزار رووداوی هاتووچۆ لەو وڵاتە روویانداوە، بەهۆیەوە 813 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 441 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک تەکسی لەنزیک قەڵای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

تەکسی میتەر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی هەولێر رایگەیاند، وەزارەتی گواستنەوە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ جێەجێکردنی پڕۆژەی تەکسی میتەر. دەشڵێت، "لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان کرێی گواستنەوە یەک نرخ دەبێت."