ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
رۆژی یەکشەممە 08-09-2024 ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.
 
بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک وەزیری عێراق و وەزیرە هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن، کۆمەڵێک دۆسێی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن.

رووداو زانیویەتی هەریەک لە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنەکە؛ محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان؛ تەیف سامی، وەزیری دارایی؛ ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانی؛ ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی؛ حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق؛ عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی؛ فەیسەڵ وسام، سەرۆکی دەستەی کاخەزە داراییەکان؛ عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن؛ ئەحمەد عەبدولجەبار کەریم، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان؛ میساق عەبدولحوسێن، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵ؛ عەباس نەسروڵڵا، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری و چەندین بەرپرسی دیکەی باڵا لە لایەنی عێراقی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک تەکسی لەنزیک قەڵای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

تەکسی میتەر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی هەولێر رایگەیاند، وەزارەتی گواستنەوە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ جێەجێکردنی پڕۆژەی تەکسی میتەر. دەشڵێت، "لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان کرێی گواستنەوە یەک نرخ دەبێت."