رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە هەولێر؛ میکسەرێک خۆی بە 20 ئۆتۆمبێلدا کێشا

06-09-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن رووداوی هاتووچۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر رێگەی کەسنەزان لە شاری هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ میکسەرێکی چیمەنتۆی یەکێک لە کۆمپانیاکان، خۆی بە 20 ئۆتۆمبێلدا کێشا، لەئەنجامدا پێنج کەس بریندار بوون و زیانی زۆریشی بە ئۆتۆمبێلەکان گەیاند.
 
شەوی چوارشەممە 6-9-2023، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، لەبارەی رووداوەکە جووتسایدی کەسنەزان لە شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان "رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە؛ شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی میکسەری چیمەنتۆ لە سێ شوێندا خۆی بە 13 ئۆتۆمبێلدا کێشاوە، جاری یەکەم خۆی بە چوار ئۆتۆمبێل و جاری دووەم بە سێ ئۆتۆمبێل و جاری سێیەمیش خۆی بە شەش ئۆتۆمبێلدا کێشاوە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێنج کەس برینداربوون، زیانی مادی زۆریش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە."
 

دواتر موقەدەم عەفان ئەسعەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی عەنکاوە لە شوێنی رووداوەکەوە بە رووداوی راگەیاند "هێڵکاریمان کردووە و دەرکەوت میکسەرەکە خۆی بە 20 ئۆتۆمبێلدا کێشاوە."

 
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، موقەدەم فازڵ حاجی گوتی "دەگوترێت بەهۆی ئەوە بووە ستۆپی نەماوە، بۆیە کۆنترۆڵی لەدەستداوە، بەڵام ئەوە دەبێت دوای پشکنین و راپۆرتی تایبەت یەکلایی بکرێتەوە، ناتوانین هۆکارەکەی بەدیاریکراوی ئێستا روونبکەینەوە تاوەکو بەتەواوەتی بەدواداچوون بۆ رووداوەکە نەکەین."

 

 
سەبارەت بە چارەنووسی شۆفێری میکسەرەکەش، موقەدەم فازڵ حاجی گوتی "دوای رووداوەکە هەڵاتووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت."

 

فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێرمان لە شوێنی رووداوەکەوە زانیارییە سەرەتاییەکان دەخاتەڕوو:

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.