دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان: ژمارەی دانیشتووان شەش ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

06-09-2020
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 171 هەزار کەسە. وێنە: رووداو
ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 171 هەزار کەسە. وێنە: رووداو
نیشانەکردن دانیشتووانی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

ئامارەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان پێمان دەڵێن ئێستا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە مەخموورەوە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 171 هەزار کەس، ئەوەش بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی عێراق کە زیاتر لە 39 ملیۆن کەسە، زیاتر لە ٪15ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت.
 
ئەمساڵ گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 2.2%وە، عێراق 2.5%ە، بەڵام تێکڕای تەمەن پێچەوانەیە و بەراورد بە دانیشتووانی عێراق، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان تەمەنیان درێژترە.
 
ئەگەر گۆڕانکاریی گەورە روونەدات، وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە سەرووی 50 ملیۆن کەس، لە هەرێمی کوردستانیش پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووان تاوەکو ساڵی 2030 بگاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار کەس، ئەوکاتەش دانیشتووانی هەرێمی کوردستان هەر 15%ی عێراق پێکدەهێنن.
 
لە ساڵی 2003وە ژمارەی دانیشتووان وەکو بنەمایەک بۆ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دیاریکراوە و تاوەکو 2014 بودجەی هەرێمی کوردستان بە 17% دانرابوو، عێراق بەنیازە هاوشێوەی ساڵی 2019 پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بە %12.67 دیاریبکرێت، ئەوەش بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان زیاتر لە 2% کەمترە.
 
بڕیاربوو مانگی 11ی ئەمساڵ بۆ دیاریکردنی ژمارەی راستەقینەی دانیشتووانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، سەرژمێریی گشتی بکرێت، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆنا، بودجەی پرۆسەکە و گۆڕانکارییە سیاسییەکان بەڕێوەناچێت، ئەنجوومەنی باڵای سەرژمێریی گشتیی عێراق پێشنیازیان کردووە، کۆتایی ساڵی 2021 سەرژمێرییەکە بکرێت.
 
ساڵی 1987 سەرژمێریی گشتی لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو، ساڵی 1997 سەرژمێرییەکی دیکە بەبێ هەرێمی کوردستان کرا، بەوپێیە 33 ساڵە سەرژمێریی گشتیی سەرتاسەری لە عێراق نەکراوە و ژمارەی دانیشتووان تەنیا لە رێگەی خەمڵاندن و پێشبینییەوە دیاریکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.