زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر لیواکانی پێشمەرگە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی گوت "سبەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی7ـی 2024 دابەش دەکرێت، کە بڕەکەی 432 هەزار دینارە بۆ هەر پلەدار، پێشمەرگە و ئەفسەرێکی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە."
 
فەرماندەیی پشتیوانیی دوو کە لە مانگەکانی رابردوودا بێبەشبوون لەم هاوکارییە، لە دوایین کۆبوونەوەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان کێشەکەیان چارەسەرکراوە لەم مانگەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.
 
سەرچاوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ رووداو گوتیشی "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرجەم ئەو لیوا و فەوجانەی دیکەی بێبەشبوون لەم هاوکارییە کێشەکەیان چارەسەر کراوە و لە مانگی داهاتووە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن."
 
نوێدەکرێتەوە...

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەعدی پیرە: پرسی هاوبەشمان لەگەڵ پارتی هەیە و کەرکووکیش یەکێکە لەوان

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "نابێت رێگە بدەین تەعریبچییەکان ببنە رێگەنیشاندەرمان"؛ داواش دەکات پارتی و یەکێتی لەسەر یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک کۆببنەوە.