مامۆستایانی وانەبێژ لە هەڵەبجە خۆپێشاندان دەکەن و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن

06-08-2023
پەیمان محەممەد
دیمەنی گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەڵەبجە
دیمەنی گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەڵەبجە
نیشانەکردن هەڵەبجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن. مامۆستایەکی وانەبێژ دەڵێت، "خێزاندارم و چوار ساڵە بە مووچەی 300 هەزار دینار لە دوو ئامادەیی دەوام دەکەم".
 
ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە ئەمڕۆ (یەکشەممە 06-08-2023)، گردبوونەوە و داوایان کرد بە هەمیشەیی دابمەزرێن. 
 
نوێنەرێکی ئەنجوومەنی مامۆستایانی وانەبێژی پارێزگاکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا داوای مامۆستایانی وانەبێژی خستەڕوو و گوتی، ''هۆشدارییەکی پەروەردەیی و مەدەنییانە دەدەینە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کە تایبەتە بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن؛ چیدیکە یاریکردن و بەڕێکردنی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان بە پاساوی بێ بنەمای چەندین ساڵە، قبووڵ ناکەین."
 
ئەو نوێنەرە گوتی، ''داواکارین بەزووترین کات وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی، بەر لە کردنەوەی دەوامی ساڵی 2023-2024، چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن یەکلایی بکاتەوە."
 
مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای هەڵەبجە داوا لە سەرجەم مامۆستایان لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەکەن ''هەڵوێستی راستەقینەیان بەرامبەر ئەم بابەتە هەبێت و لە ئاست ئەو ستەمەی چەندین ساڵە لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت، بێدەنگ نەبن.''
 
 
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، نزیکەی 272 مامۆستای وانەبێژ هەن.
 
وەرزێر، یەکێک لە مامۆستایانی وانەبێژی ناڕازی بە سازگار سەڵاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ''خێزاندارم و چوار ساڵە وانەبێژم؛ لە دوو ئامادەییدا وانە دەڵێمەوە، ئینجا 300 هەزار بۆ 350 هەزار دینار وەردەگرم، بەڵام ئەویشم بە سێ مانگ جارێک پێ دەدرێت."
 
مامۆستایەکی دیکەی وانەبێژ لە خۆپێشاندانەکەدا بە پەیامنێری رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی حوزەیران و تەمموزیان وەرنەگرتووە و گوتی، ''ئەگەر هەر وەڵامی داواکانمان نەدرێتەوە، بێگومان رێکاری بایکۆتکردنی دەوام دەگرینەبەر. ئێمە دەمانەوێت دابمەزرێین. گرێبەست بۆ ئەوەیە پێنج ساڵ بێت. ئێمە، هەندێکمان نزیکەی 10 ساڵە وانەبێژە.''
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار و 543 وانەبێژە، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان، مانگانە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیای سەفین. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسی: باران و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، "لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئەگەری بەفربارینیش هەیە."