وەزارەتی ناوخۆ: ئەو شوێنە گەشتیارییانەی خەڵک تێیدا خنکاون دادەخرێن

06-08-2023
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخەن کە لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتییان و گەشتیاران لێیان خنکاون و مەترسیدارن بۆ مەلەکردن".
 
رۆژی یەکشەممە، 06-08-2023، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی شوێنە گەشتیارییەکان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "دوای زیادبوونی رووداوەکانی خنکانی هاووڵاتییان و گەشتیاران لە رووبار و دەریاچە، زێ و چەمەکان لە وەرزی هاویندا، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخەن کە لە ماوەی رابردوو هاووڵاتییان و گەشتیاران لێیان خنکاون و مەترسیدارن بۆ مەلەکردن. ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەرفەت و ئەگەرەکانی قوربانی زیاتر".
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: "دەستەی گشتی گەشتوگوزار، دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەڵمەتی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە مەلەکردن لەو شوێنە مەترسیدارانە دەستپێدەکەن."
 
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتی و گەشتیاران و کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دەکات پابەند بن بە دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سووری لێدراوە و هێما و تابلۆکانی قەدەخەکردنی مەلەی لێ هەڵواسراوە. "ئەو شوێنانە مەترسیدارن و بەهیچ شێوەیەک ناکرێت مەلەی تێدا بکرێت و بۆ مەلەکردن ناشێن و رێگاپێدراو نین".
 
لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا، تەنیا لە ئاوی زێی بچووک، هەشت کەس خنکاون، شەش کەسیان لە قەزای دووکان و دوو کەسیان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".