رووداو دیجیتاڵ
سکرتاریەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: جەلیل گادانی، ئەندامی پێشووی رێبەریی حیزبی دێموکرات و تێکۆشەری دێرینی ئەم حیزبە، بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سکرتاریەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیاندا بڵاویان کردووەتەوە: "جەلیل گادانی، کە نزیک بە هەفتەیەک بوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد".
جەلیل گادانی ساڵی 1934 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە. ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حزیبی دیموکراتی کوردستان و دواتر لە سەردەمی حەمەرەزا شای پەهەلەویدا لەسەر چالاکی سیاسی 13 ساڵ زیندانی کراوە.
ئەو لە زیندان زمانی فەرەنسی خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.
دوای رووخانی حکومەتی پاشایەتی کە حیزبی دیموکرات چالاکی ئاشکرا دەستپێدەکات، وەک ئەندامی رێبەریی حیزب هەڵدەبژێرێت و دەبێتە ئەندامی دەفتەری سیاسی.
ساڵی 1988 جەلیل گادانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دیموکرات جیا دەبنەوە، ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لەسەر خۆیان دادەنێن و جەلیل گادانی دەبێتە سکرتێری گشتی.
تاوەکوو ساڵی 1996 کە لەگەڵ حیزبی دیموکرات یەکدەگرنەوە، سکرتێری گشتی رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بووە. دواتر لە کۆنگرەی 10ی حیزبی دیموکرات، یەکەمین کۆنگرەی دوای یەکگرتنەوە، دیسان وەک ئەندامی رێبەری و دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات هەڵدەبژێرێتەوە.
لەساڵی 2006 کە دیسان ریزەکانی حیزبی دیموکرات لێکدەترازێت، جەلیل گادانیشیان لەگەڵ دەبێت. لە کۆنگرەی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا، یەکەمین کۆنگرەی دوای لێکدابڕان، وەک بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاودێری حیزبی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کرا.

جەلیل گادانی ساڵی 2017 بەشداری بەرنامەی پەنجەمۆری تەلەڤزیۆنی رووداوی کردووە، بۆ بینینی بەرنامەکە کلیک بکە:
بەشی دووەم
گفتوگۆیەکی رووداو لەگەڵ جەلیل گادانی لەبارەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ