وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پشووی سەری ساڵی کۆچی ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە مووچە دابەش دەکەن

06-07-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سبەی یەکشەممە بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پشووی سبەی ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەی یەکشەممە 07-07-2024 پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان، بەڵام بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆدایە.

دابەشکردنی مووچە، وەکو وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەپێی ئەو خشتەیەی راگەیێندراوە، وەکو خۆی بەردەوام دەبێت.

 
رۆژی 4ی تەممووزی 2024 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینارە، کە شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، خانەنشینانی شارستانی و سەربازییە.

هاوکات وەزارەتەکە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 07-07-2024 دەست بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە ئاماژە بە ناوەکانیان دراوە و تەمویلەکەیان گەیشتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە 7ی تەممووزی 2024 لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی، ئەوەش بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە.

لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوام دەبن و بەهۆی پشووەوە ناوەستن. رۆژی دووشەممە (8ی تەممووزی 2024)یش دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان دەستپێدەكاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح

سەرۆک بارزانی بۆ بەرهەم ساڵح: خۆشحاڵم کوردێک پۆستێکی گرنگی لە UN وەرگرتووە

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمسیارانی باڵای کاروباری پەنابەران لە UN و ئاماژە بەوە دەکات، خۆشحاڵە کوردێک ئەو پۆستەی وەرگرتووە