رووداو دیجیتاڵ
فێستیڤاڵی رۆشنبیریی لالش لە دهۆک بەڕێوەدەچێت و کولتووری کوردانی ئێزدی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان پێشاندەدرێت. بڕگەی هونەری و پێشاندانی کولتووری گۆرانی و شایی بەشێکی فێستیڤاڵی لالشی رۆشنبیرین لە دهۆک.
سەرمەد ئیسماعیل، ئەندامی گرووپی لالشە و دەڵێت، "هەر میلـلەتێک کولتووری خۆی لەبیربکات و کولتوورەکەی لەنێوبچێت، ئەوە میلـلەت نییە. مێژوو وادەڵێت، داوا لە کوڕ و کچانی ئێزدی دەکەم پێکەوە جلی باوپاپیرانیان بپارێزن."
کوردانی ئێزدی لە رۆژئاوا و باکووری کوردستان و ئەرمینیاوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد و لەسەر دۆخی کوردانی ئێزدی قسەیان کرد.
داود خەتاری، نووسەرە و دەڵێت، کۆچبەربوونی ئێزدییەکان کاریگەرییەکی زۆری کردووەتە سەر دابونەریت و لەدەستدانی زمانی دایک، بەڵام هەندێک رێکخراو و بنکە هەن و هەوڵێکی باش بۆ پاراستنی کولتوور هەیە."
هەر لە فێستیڤاڵەکەدا، پێشانگەی شێوەکاری و خواردنی فۆلکلووری و ئەو کەلوپەلانەی سەردەمی پێشوو بۆ کشتوکاڵ و کاروباری رۆژانە بەکاردەهاتن، پێشاندران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ