لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە هەریر دەیان دۆنم بەرووبوومی جووتیاران سووتا

06-07-2023
ئەندام جەبار
کاتی سووتاندی دەخڵودانی جووتیاران لە دەشتی هەریر
کاتی سووتاندی دەخڵودانی جووتیاران لە دەشتی هەریر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە دەشتی هەریر کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دۆنم زەوی لەو دەشتە و باتاس و باسرمە کە دەکەوێتە دەورووبەری فڕۆکەخانەی هەریر، سووتا و هیچ شتێک بێ زیان لێی دەرنەچوو.
 
زیاتر لە نیوەی زەویی ئەو دەشتانە لەو رووداوەدا سووتان. تەها عەزیز، جووتیارە و دەڵێت، "گەنم و رەزی هەنجیر و هەنار و ئەو بابەتانە زیانی زۆریان بەرکەوتووە". 
 
دەلیل هەینیش جووتیارە و دەڵێت، "بەهۆی بەهێزیی با، ئاگرەکە گەورە دەبوو، پەرێزەکانیش نەخوراون هەڵگیرابوون بۆ دوای مانگی هەشت، بۆیە ئاگرەکە زۆر بەهێزبوو." 
 
جبرایل محەممەد، جووتیارێکی دیکەیە و ئاماژە بەوە دەکات، "قەسەلی گەنمەکەم کۆنەکردووەتەوە، گەنمەکەش ئەوە دیارە و هەمووی سوتاوە رەنگە زیانی 10 بۆ 15 ملیۆنم بەرکەوتبێت." 
 
سەعدی خدر، موختاری گوندی قاسمیەیە و باس لەوە دەکات، "مریشک و ئاژەڵ و جێگەی ئاژەڵ و دەوروبەری خانووەکان و دار و دروختەکان بەگشتی زیانی زۆریان بەرکەوت."
 
نزیکەی 50 جووتیاری سنووری هەریر و باسرمە زیانیان بەرکەوتووە و بۆ قەرەبووکردنەوەیان لیژنەیەک پێکدەهێنرێت. 
 
رەزا زاخۆک، بەڕێوەبەری شارەدێی باسرمە دەڵێت، "پاش کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بەرگریی شارستانیی باسرمە و هەریر بە هاوئاهەنگی زیانەکان دەخەمڵێنن و دواتر نوسراویان بۆ دەکەین بۆ سەرووی خۆمان بەو هیوایەی بتوانین بەشێوەیەکی باش قەرەبوویان بکەینەوە." 
 
11 تیمی بەرگریی شارستانی دوای 8 کاژێر، توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. روبەری سووتاو نزیکەی 5000 دۆنمە. چوار ساڵە لەم کاتانەدا ئاگر لە دەشتی هەریر دەکەوێتەوە. هەرچوار ساڵ لە نزیک فڕۆکەخانەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و بە سووتانی بەشێکی زۆری ئەو دەشتە پان و بەرینەی ناوچەکە کۆتایی هاتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی باوک و کوڕەکە

باوکێکی کورد 3 ساڵە کوڕەکەی لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنە: دڵمان خۆش بکەن، خوا دڵتان خۆش بکات

ئەمڕۆژانە یەکێک لەو پەیامانەی بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا هاتبوو، لە باوکێکی پەرۆش و نیگەرانی کوردەوە بوو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کە سێ ساڵە کوڕەکەی لە دیاسپۆرا بێسەروشوێنە