رووداو - سلێمانی
هاژە واحید، کە هاونیشتمانییەکی نیڤشکانە، وەکو یەکەم ژنی کورتەباڵا، بووە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری و دەڵێت، لە ساڵی 2018وە سەرقاڵی ئەوەیە خۆی فێری شۆفێری بکات، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئۆتۆمبێلەوە نەیتوانیوە خەونەکەی بێتەدی، بەڵام دواجار گەیشتووەتە ئاواتەکەی.
هاژە ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا شۆفێرێکی کارامەیە و زۆر کەس هەوڵدەدەن سەری لێبشێوێنن، بەڵام توانیویەتی شۆفێریکردنەکەی کۆنترۆڵ بکات. ئەو کە ئێستا قوتابیی 12ی ئامادەییە گوتیشی، ئەمساڵ ئەگەر بچێتە زانکۆ، بە ئۆتۆمبێلی خۆی دەچێت.
ئەو هاونیشتمانییە نیڤشکانە داوا دەکات، بە چاوێکی کەم سەیریان نەکرێت، بەڵکو ئەوانیش هەمان توانای کەسانی ئاساییان هەیە، دەشڵێت زۆر کەس یارمەتییان دەدەن.
عومەر جەبار، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان دەڵێت، ئەندامانی کۆمەڵەکەیان زۆرینەیان بەهرەی جیاوازیان هەیە و کەسانی سەرکەوتوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ