رێبەر ئەحمەد: کەمترین رووداوی کوشتن بە چەکی بە مۆڵەت تۆمارکراوە

06-06-2022
هیدایەت جان
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌ مافی مرۆڤ، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و دوای کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی راگەیاند: "کەمترین رووداوی کوشتن بە چەکی بە مۆڵەت ئەنجامدراوە کە رێژەکەی کەمتر لە 1٪ە".
 
رۆژی دووشەممە 6-6-2022 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا و لەبارەی تووندوتیژی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە کوردستان هەرکەسێک مۆبایلی زیرەکی پێبێت ئیدی دەبێتە پەیامنێر و زۆرجار هەڵسوکەوتکردنی ناپیشەییانە لەگەڵ بابەتەکان دەکرێت و رووداوەکان گەورە دەکرێن، ئەگەرنا ژمارەی تووندوتیژییەکان بەراورد بە وڵاتانی دیکە زۆر نییە؛ بەڵام ویستی ئێمەیە هیچ کەسێک رووبەڕووی تووندوتیژی نەبێتەوە، چ جای ئەوەی بکوژرێت".
 
وەزیری ناوخۆ لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گوتی: "شاندێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەی کێشە ئابوورییەکانی نێوانمان چوونەتە بەغدا کە بەداخەوە هەمیشە لە بەغداوە بە رێگەی جۆراوجۆر هەوڵدەدرێت کێشەکان دوابخرێن و چارەسەر نەکرێن".
 
رێبەر ئەحمەد گوتی: "کێشەی دارایی و نەوت و غاز هەمیشە لەلایەن بەغداوە وەک کارتێکی گوشار لەسەر هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە بەکارهاتووە؛ هیوادارم پڕۆسەی سیاسی لە بەغدا بەرەوپێش بڕوات و حکومەتێکی کارا دابمەزرێت بۆ ئەوەی ئێمەش لە هەرێمی کوردستان بتوانین لەگەڵ حکومەتێک مامەڵە بکەین کە خاوەن دەسەڵات بێت و بتوانێ بڕیار لەسەر ئەو کێشانە بدات کە لە نێوانماندان".
 
رێبەر ئەحمەد کە هاوکات بەربژێری هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمانە بۆ پۆستی سەرۆککۆماریی عێراق، ئەو پۆستە بە شایستەی پارتی دەزانێت و دەڵێت: "پۆستی سەرۆککۆمار بە مافی خۆمان دەزانین و پارتی رژدە لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆککۆمار وەربگرێت؛ لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ یەکێتی لێکتێگەیشتن لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستیان هەبووە، بەڵام بە هیچ جۆرێک باس لە بارودۆخی بەغدا نەکراوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی باشماخ. وێنە: AA

زیاتر لە 12%ی ترانزیتی هەموو ئێران لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە بووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سێ مانگدا بایی زیاتر لە یەک ملیار و 70 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزیت کراوە کە بەراورد بە پار، دوو هێندە زیادیکردووە.