نوێنەرانی پێکهاتەکان: سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەرەنتیی پاراستنی مافەکانمانە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەکان، پەرلەمانتاران و نوێنەرانیان کۆبووەوە و دڵنیایی پێدان لەوەی کە "تاوەکو لە توانادایە گرنگیی زیاتر بە مافەکانیان بدرێت." لایەنە سیاسییەکان و و نوێنەرانی پێکهاتەکان سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان بە "گەرەنتیی پاراستنی مافەکانیان" لە قەڵەم دا.
له بهردەواميى ههوڵهكانيدا بۆ لێكنزيككردنهوهى بيروبۆچۆنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ئاماده‌سازى و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 6ی حوزەیرانی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهاته‌كان و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانيان كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييهك بۆ مافه‌كانى پێكهاته‌كان و پاراستنيان، جه‌ختى له‌وه كردووەتەوە، "پێكهاته‌كان ده‌بێت خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن و بيروبۆچوون و بڕياره‌كانيان رێزلێگيراو بن."
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکهاتەکانی دڵنياكردەوه، "رێگه به هيچ هه‌وڵێك بۆ سنوورداركردنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان نادرێت، به‌تايبه‌تى له پرسى هه‌ڵبژاردن و نوێنهرايهتيكردنياندا له په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به پێچه‌وانه‌وە تاوەکو له توانادايه ده‌بێت گرنگيى زياتر به مافه‌كانيان بدرێت."
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان بيروبۆچوونى خۆيان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ياساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له مافه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى رۆڵ و پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى مافه‌كانيان و رێزگرتن له بيروبۆچوون و تێڕوانينیان ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى كه په‌يوه‌ندييان به مافه‌كانى ئه‌وانه‌وه هه‌يه."
لايه‌نه سياسييه‌كان و نوێنه‌رانى پێكهاته‌كانیش له هه‌رێمى كوردستان جه‌ختيان له رۆڵى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له پاراستن و قوڵكردنه‌وه‌ى گيانى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كردووەتەوە و به "گه‌ره‌نتيى پاراستنى مافه‌كانيان له قه‌ڵه‌م دا."