بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نەجمەدین کەریم دەرکرا

رووداو-کەرکووک

دادگای کەرکووک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک دەرکرد. بڕیارەکەی دادگای کەرکووک بەهۆی پڕۆژەی ھەڵۆی کەرکووک -ـە و تۆمەتی ساختەبوونی پڕۆژەکەی خستووەتە ئەستۆی نەجمەدین کەریم.

هەروەها لە بڕیارەکەی دادگای کەرکووک کە دادوەر سەباح محەممەد بڕیاری دەستگیرکردنەکەی واژۆ کردووە، هاتووە ، دەست بەسەر موڵک و ماڵیشیدا بگیرێت.

دادوەر سەباح محەممەد ، هەمان ئەو دادوەرەیە کە هەفتەی رابردوو بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەرکرد.



پێداچوونەوە؛ عومەر شایان