رووداو-کەرکووک
دادوەر سەباح محەممەد ، هەمان ئەو دادوەرەیە کە هەفتەی رابردوو بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەرکرد.
دادگای کەرکووک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک دەرکرد. بڕیارەکەی دادگای کەرکووک بەهۆی پڕۆژەی ھەڵۆی کەرکووک -ـە و تۆمەتی ساختەبوونی پڕۆژەکەی خستووەتە ئەستۆی نەجمەدین کەریم.
هەروەها لە بڕیارەکەی دادگای کەرکووک کە دادوەر سەباح محەممەد بڕیاری دەستگیرکردنەکەی واژۆ کردووە، هاتووە ، دەست بەسەر موڵک و ماڵیشیدا بگیرێت.دادوەر سەباح محەممەد ، هەمان ئەو دادوەرەیە کە هەفتەی رابردوو بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەرکرد.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ