هاونیشتمانییان دەتوانن پارەی قەرزی ئاو بە شەش قیست بدەنەوە

06-05-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا ئەو هاونیشتمانییانەی قەرزی ئاویان لەسەر کۆبووەتەوە، دەتوانن بە شەش قیست پارەکە بدەنەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، کاتێک پارەکە دەکرێتە قیست کە لە 200 هەزار دینار زیاتر بێت.

رۆژی شەممە، 6ـی ئایاری 2023، ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بە بڕیارێکی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا هەر هاوبەشێکی ئاو پارەی قەرزی ئاوی لەسەر کۆبووبێتەوە بە مەرجێک 200 هەزار کەمتر نەبێت، دەتوانێت بە قیست بیداتەوە".
 
ئەو هاونیشتمانییانەی زیاتر لە 200 هەزاری ئاو قەرزدار بن بۆیان دەکرێتە شەش قیست؛ قیستی یەکەم 25%ـی قەرزەکە و پێنج قیستەکەی دیکە هەر جارە و 15%ـی قەرزەکە دەبێت.
 
ئامانج جەلال ئاماژەی بەوەکرد کە بڕیارەکە کاتەکەی دیاری نەکراوە کەی کۆتایی دێت و جارێ بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
 
بۆ گێڕانەوەی قەرزی ئاو و کارەبا، چەند جارێک رێکاری جۆراوجۆر و "کارئاسانی" بۆ خەڵک کراوە. بەپێی دوایین بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لێخۆشبوونی 15٪ـی قەرزی کرێی ئاو کە ماوەیەکە دەستیپێکردووە تاوەکو 10ـی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی 3ـی ئایاری 2023، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، له‌ ماوه‌ی 20 رۆژدا له‌ زیاتر له‌ 11 هه‌زار هاوبه‌ش مامەڵەی سوودمەندبوونیان لە بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ـی كرێی قەرزی ئاو كردووه.
 
هاوکات وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەو 20 رۆژەدا وەزارەتەکەیان بە گوژمەی 395 ملیۆن و 905 هەزار و 989 دینار لێخۆشبوونی قەرزی ئاوی بۆ هاووڵاتییان كردووە. 
 
بەگوێرەی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2021دا نزیکەی 42 ملیار دینار قەرزی کرێی ئاو لە هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە؛ ساڵی 2022 زیادیکردووە بۆ 63 ملیار دینار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باخچەی ساوایانی بەیبوون.

لە ئێلیهـ دوای دانانی قەییوم مامۆستایانی کوردیی باخچەیەکی ساوایان وازدەهێنن

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.