کوردستان

لە دەرگای گۆڕستانەکە لافیتەیەک هەڵواسراوە کە لەسەری نووسراوە مردووناستن لە گۆڕستانەکەدا بێ بەرامبەرە
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی، لەمەودوا گۆڕهەڵکەندن بە خۆڕاییە. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، گۆڕهەڵکەنێک گرێبەستی لەگەڵ کردوون.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 6ـی نیسان) زەردەشت رەفیق، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو گۆڕهەڵکەنەی گرێبەستی لەگەڵمان کردووە، چەند کەسێکی دیکە وەکو هاوکار لەگەڵیدان و، شەو و رۆژ ئامادەن بۆ گۆڕهەڵکەندن بەبێ بەرامبەر."
گۆڕستانی نوێی سلێمانی، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سلێمانی و لە نزیک پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری مامۆستایانە.
بەگشتی لە گۆڕستانەکانی سلێمانی نرخی گۆڕهەڵکەندن لەنێوان 75 بۆ 150 هەزار دینارە؛ بەجۆرێک گۆڕی منداڵ بە 75 هەزار دینار و گۆڕی گەورەش بە 150 هەزار دینار هەڵدەکەنرێت، ئەمە وەک گوتەبێژەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی پێدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ