رووداو دیجیتاڵ
لە دەروازەی سنووریی خابوور لە شارۆچکەی سلۆپیی سەر بە شرنەخ لە باکووری کوردستان، شۆفێرانی بارهەڵگر لەکاتێکدا لە نۆرەدان، بەربانگ دەکەنەوە. ئەو شۆفێرانەی بار دەهێننە هەرێمی کوردستان و عێراق، چەند رۆژێک لە چاوەڕوانیدا دەبن.
عەبدوڵڵا ئاککۆیون، شۆفێری بارهەڵگر دەڵێت، "خواردنی جۆر بە جۆر ئامادە دەکەین، هەندێک جار هاوڕێیانمان دێن و هەندێک جاریش ئێمە دەچینە لای ئەوان. شۆفێری ئاوایە و دوورین لە ماڵ. ئەمە لایەنی سەخت و خۆشی هەیە."
ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی 2023دا 22.3 ملیار دۆلار بووە. بەشی زۆری ئەو ئاڵوگۆڕەش لە رێگەی دەروازی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە بووە. هەر ئەو قەبارە زۆرەی بازرگانیشە وایکردووە، شۆفێرەکان هێندە زۆر لە سنوور بمێننەوە، تاوەکو تێپەڕ دەبن.
موسا ئۆزبایار، شۆفێری بارهەڵگر لەکاتێکدا لە نۆرەدا بارهەڵگرەکەی وەستاندووە، چیکۆفتە بۆ بەربانگ ئامادە دەکات.
رۆژانە نزیکەی 2000 بارهەڵگر بەو دەروازە سنوورییەدا تێدەپەڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ