نێچيرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ کەسوکاری مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى ده‌كات

06-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی مەلا تەییب مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی دەڵێت، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم."
 
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-04-2023، مەلا تەییب مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەوبۆنەیەوە "سەرەخۆشی قووڵی خۆی" ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات و دەڵێت، "هاوبه‌شى خه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."
 
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "مامۆستا مه‌لا تەیيب به‌حركه‌يى، وه‌ك كه‌سايه‌تى و زايانايه‌كى لێهاتوو له‌ خانه‌واده‌يه‌كى ديارى كۆمه‌ڵايه‌تى‌ و ئايينى، به‌ ده‌يان مامۆستاى ئايينى له‌سه‌ر ده‌ستيان پێگه‌يشتوون و ئێستا خزمه‌ت ده‌كه‌ن. گيانى شاد و يادى به‌ خێر بێت."
 
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی مەلا تەییب مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی
 
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب مه‌لا عه‌بدوڵلا به‌حركه‌يى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
 
خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى، وه‌ك كه‌سايه‌تى و زايانايه‌كى لێهاتوو له‌ خانه‌واده‌يه‌كى ديارى كۆمه‌ڵايه‌تى‌ و ئايينى، به‌ ده‌يان مامۆستاى ئايينى له‌سه‌ر ده‌ستيان پێگه‌يشتوون و ئێستا خزمه‌ت ده‌كه‌ن. گيانى شاد و يادى به‌ خێر بێت.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/6
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.