هیچ نەخۆشخانەیەکی گشتی لە بەردەڕەش نییە؛ بەشێکی فریاکەوتن هەیە کە تەنیا چوار تەختی بۆ دانراوە

06-04-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
بنکەی تەندروستیی بەردەڕەش
بنکەی تەندروستیی بەردەڕەش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کردنەوەی بەشێکی فریاکەوتن لە بەردەڕەش کە تەنیا چوار قەرەوێڵە، بەشێک لە هاونیشتمانییانی تووڕەکردووە، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، لە بەردەڕەش هیچ نەخۆشخانەیەکی گشتیی نییە و بڕیابوو نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە سنوورەکە بکرێتەوە، بەڵام لە بری ئەوە، تەندروستیی دهۆک ئەو بەشەی کردووەتەوە.
 
هەشت مانگە باڵەخانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش تەواوکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئامێرێک و پزیشكێکی بۆ دابین نەکراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێکی فریاکەوتن لەنێو بنکەی تەندروستیی بەردەڕەش کراوەتەوە، کە تەنیا چوار قەرەوێڵەیە و دووانی بۆ ژن و دووانیشی بۆ پیاوان دیاریکراوە.
 
ئیبراهیم خەلیل، پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە بەشی فریاکەوتنی بەردەڕەش بە رووداوی گوت، "لە دوای کاژێر 11ـەوە تاقیگە و تیشک نییە، ئەوە کێشەیەکی گەورەیە و کاریگەری زۆری هەیە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی."
 
بەشێک لە هاونیشتمانییانی بەردەڕەش ترسیان هەیە کە ئەو بەشە تەندروستییە شوێنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن بگرێتەوە کە تەنیا ئامێر و ستافی پێویستە بۆی دابین بکرێت، بەڵام بەڕێوەبەری تەندروستیی شارەکە دەڵێت، هەوڵدەدەن باڵەخانەی نوێی فریاکەوتن بە رووی خەڵکی سنوورەکەدا بکەنەوە. 
 
خدر ساڵح، بەڕێوەبەری تەندروستیی بەردەڕەش باسی لەوە کرد، "ئەو [بەشی فریاکەوتنە] نابێتە جێگرەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن، هیوادارم بتوانین لە ماوەیەکی نزیکدا نەخۆشخانەی فریاکەوتن بکەینەوە."
 
لە ساڵی 2013ـەوە بەردی بناخە بۆ نەخۆشخانەیەکی 100 تەختی لە بەردەڕەش دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواونەکراوە.
 
دڵزار عەبدوڵڕەحیم، دووکاندار و دانیشتووی بەردەڕەش بە رووداوی گوت، "قەزایەک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی نەبێت ئەمە چ قەزایەکە، ئەگەر ئێستا نەخۆشێکمان هەبێت رەوانەی ئاکرێ دەکرێت و لەوێش رەوانەی دهۆک دەکرێت."
 
سالار ئیسماعیل، دانیشتوویەکی دیکەی سنوورەکەیە و باس لەوە دەکات، "ژوورێکیان کردووەتەوە لەگەڵ دوو بووتڵە غاز، ئەمە جێگەی شەرمەزارییە بۆ بەرپرسانی ئەو دەڤەرە کە خۆیان وەکو خەمخۆرەی ئەم سنوورە دەبینن."
 
ژمارەی دانیشتووانی بەردەڕەش نزیکەی 150 هەزار کەسە. بەشی زۆری دانیشتووانی سنوورەکە لە کاتی نەخۆشیی فریاگوزاریدا رەوانەی ئاکرێ یان دهۆک دەکرێن، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشخانەیەک لە سنوورەکە نییە و تەنیا 18 بنکەی تەندروستی لە قەزا، ناحیە و گوندەکانی سنوورەکە هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.