عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دواییکرد

06-04-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عومرەکارێکی تەمەن 40 ساڵ کە ماوەی هەفتەیەک دەبێت لەگەڵ هاوژینەکەی چووەتە عومرە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەککە گیانی لەدەستدا.
 
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە،6ی نیسانی 2022، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "عومرەکارێک بەناوی مامۆستا فاتیمە حەسەن رەسول کە لە تەمەنی 40 ساڵیدایە و دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزی شاری رانیەی دەڤەری راپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانییە، لە مەککە کۆچی دوایی کرد".
 
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتیشی، "فاتیمە حەسەن دایکی دوو منداڵە، بەھۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد".
 
پێشتر لە کۆتاییەکانی مانگی ئادار عومرەکارێکی دیکە بە ناوی جەمال عەلی کە تەمەنی 50 ساڵ بوو و دانیشتووی شاری دهۆک بوو لە سعودیە کۆچی دواییکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت