منداڵێکی 20 رۆژە کونێک لە پشتیدایە و پێویستی بە هاوکارییە

06-04-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
منداڵێکی تەمەن 20 رۆژە لە زکماکەوە لە قەفەزەی سینگی شێواوی هەیە و برینێکیش لەسەر پشتی هەیە. ئێستا لە نەخۆشخانەی هێڤی لە دهۆک لەژێر چارەسەر دایە و دایک و باوکی داوای هاوکاریی لە خێرخوازان دەکەن.
 
منداڵەکە ناوی یوسفە، ئەحمەد محۆ کە باوکی یوسفە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یوسف لە زکماکەوە کونێک لەسەر پشتی هەیە و کێشەیەک لە دڵیشیدا هەیە، بۆیە ماوەی 18 رۆژە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. بەهۆی ئەو کونەوە پشتی بووەتە برین.
 
ئەحمەد کە شۆفێرە و بە تاکسییەکەی بژێویی ژیانی دابین دەکات، دەڵێت، ئەو کرێچییە و توانای نییە چارەسەری منداڵەکەی بکات، جگە لە یوسف چوار منداڵی دیکەشیان هەیە و زۆربەی کات ناچارن ئەوانیش لەگەڵ خۆیان ببەنە نەخۆشخانەکە.
 
ریباد موئەید عەبدولغەفار، پزیشکی تایبەتمەندی منداڵان کە چاودێریی دۆخی تەندروستیی یوسف دەکات لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دۆخی تەندروستی یوسف باش نییە، ئێستا لە چاودێریی چڕدایە و بەردەوام پێویستی بە هەناسەدانی دەستکردە.
 
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، چارەسەری یوسف لە هەرێمی کوردستان نییە و "لەوانەیە" لە دەرەوەی وڵات هەبێت، بەڵام لەبەر خراپیی دۆخی تەندروستی و پێویستیی بەردەوامی بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، ناتوانرێت لە ئێستادا یوسف بنێردرێتە دەرەوەی وڵات.
 
باوکی یوسف لە رێگەی رووداوەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێرخوازان دەکات یارمەتیی بدەن لە چارەسەری منداڵەکەی، دەڵێت "لە توانامدا نییە خەرجییەکانی چارەسەرەکەی دابین بکەم."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن لە هەواڵی ئەکرەم ساڵحی پرسی

نێچیرڤان بارزانی: بەدواداچوون بۆ کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح بکرێت

نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵحى پرسى، كه‌ دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆيدا له‌ كه‌لار له‌ هه‌وڵێكى تيرۆركردن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، رزگار بوو.