رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە ئەو شۆفێرانەی بە پێچەوانەوە شۆفێری دەکەن، لە کامێراکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێن. بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆش دەڵێت، "خەڵکێکی زۆر سەرپێچی دەکرد بۆ کەمکردنەوەی رووداوی هاتووچۆ، ئەم بڕیارەمان داوە."
رۆژی پێنجشەممە، 06ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ لە راگەیێندراوێکدا ئاگاداری شوفێرانی کردەوە، کە لە رۆژی شەممەوە 8-3-2025، هەر شوفێرێک بە پێچەوانەوە شەقام (رۆنگ ساید) شۆفێری بکات، سەرپێچییەکەی لەلایەن کامێراکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێت.
موقەدەم محەممەد سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەشێکی زۆر"ـی هاووڵاتییان لەو شەقامانەی، کە دەکەوتنە سەر کۆڵانەکان بە پێچەوانەوە شۆفێریان دەکرد و پێچیان نەدەکردووە، پێشتر ئەم سەرپێچییە تۆمارنەدەکرا، بەڵام بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ، "سەلامەتیی هاووڵاتییان" لەمەودوا ئەم جۆرە سەرپێچییەش تۆماردەکرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی زاخۆ گوتی: "کامێراکان جێگیرن و سیستمی نوێمان بۆیان زیادکردووە، لە رۆژی شەممەوە سەرپێچی تۆمار دەکات، ئەو شۆفێرانەش تۆماردەکات کە بە پێچەوانەوە شۆفێری دەکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ