کوردستان
لە وێنەکەدا دڵزار حەسەن دەرکەوتووە، کە دەڵێت بەربژێرێکی سەربەخۆیە بۆ هەڵبژاردنی ئەم ساڵی پەرلەمانی کوردستان.
رووداو دیجیتاڵ
دڵزار حەسەن، نووسەر و وەرگێڕ، وەکو یەکەم کەس ناوی خۆی لە بازنەی هەولێر بۆ بەربژێریی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد.
دڵزار حەسەن بە رووداوی گوت، "ناوی خۆمم وەکو بەربژێری سەربەخۆ بۆ پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد".
رۆژی 3ـى ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان فهرمانى ههرێمی بۆ دياريكردنى رۆژى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان واژۆ كرد کە رۆژى 10-6-2024ـە.
دڵزار حەسەن دەڵێت، "دەمەوێ لەو رووحیەتە شۆڕشگێڕییە بێینە دەرەوە و نوێنەری گەل تەنیا کادری حیزبەکان نەبن".
دڵزار حەسەن، ساڵی 1975 لە هەولێر لەدایکبووە، دیبلۆمی لە زانستی ئایینی و بەکالۆریۆسی لە بەراوردی ئایینەکاندا هەیە، وەکو نووسەر، وەرگێڕ و رۆژنامەنووس کار دەکات و 12 کتێبی نووسیون و وەرگێڕاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ