پارێزگاری ورمێ: ساڵانە 21 ملیۆن نەمام بەرهەم دەهێندرێن

06-03-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، ورمێ لە بەرهەمهێنانی نەمامدا لەسەر ئاستی ئێران یەکەمە و لە ساڵێکدا 21 ملیۆن نەمام لەو پارێزگایە بەرهەم دەهێندرێن.
 
محەمەدسادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، ژێرخانێکی باش بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی نەمام، دروستکردنی نەمامگە و زیادکردنی سەوزایی لەو پارێزگایە هەیە و گوتی، ورمێ لە بەرهەمهێنانی نەمامدا لەسەر ئاستی ئێران یەکەمە.
 
بە گوتەی محەمەدسادق موعتەمیدیان، لەو ژمارەیە، 16 ملیۆن نەمام لە لایەن کەرتی تایبەتەوە بەرهەم دەهێندرێن و نزیکەی پێنج ملیۆن نەمامی دیکەش بەرهەمی کەرتی حکومین.
 
پارێزگاری ورمێ ئاماژەی بەوەشکرد، چاندنی نەمام لە سەر ئاستی ئێران بووەتە بەشێک لە کولتووی گشتی و ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی رێژەی سەوزایی لە وڵات.
 
محەمەدسادق موعتەمیدیان گوتی، لە دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی حەوت هەزار هێکتار زەوی بۆ چاندنی نەمام تەرخانکراوە؛ لە هەمان ماوەیشدا حکومەت 10 هەزار هێکتار زەوی بۆ برەودان بە چاندنی گیا دەرمانییەکان تەرخان کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە