نێچيرڤان بارزانى دڵنیایی دەدات لە بەردەوامیی پرۆسەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە میری ئێزدیان کرد و لە دیدارێکدا دۆخی کوردانی ئێزدییان لە کەمپی ئاوارەکان و شنگال و دەرەوەی وڵات تاوتوێ کرد. نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دا لە بەردەوامیی پرۆسەی رزگارکردنی ئەو کوردە ئێزدییانەی لەلایەن داعشەوە رفێندراون.
پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه 06-03-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزديان كرد. له ديدارێكێدا دۆخى کوردانی ئێزدییان له كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و شنگال و ده‌ره‌وه‌ى وڵات تاوتوێ کرد و تيشك خرايه سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى رزگاركراوان و چۆنێتيى يارمه‌تيدانيان.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به دۆخى ئێزدييان و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال كرده‌وه، بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و ناوچه‌كه به‌گشتى.
نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى مافه‌كانيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها دڵنيايى داوە كه پرۆسه‌ى رزگاركردنى رفێندراوان و ئاشكرا كردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت و "هه‌رچى پێويست بێت بۆ رزگاركردن و يامه‌تيدانيان، درێخى ناكرێت."
ميرى ئێزديان سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى نێچيرڤان بارزانى، به‌تايبه‌تيش هه‌وڵه‌كانى بۆ رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له مافه‌كانيان، ده‌ربڕى.
ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى ميرى ئێزديان له‌گه‌ڵ پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له ئه‌وروپا و عێراق و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.