دوو ساڵە مووچەی کەسوکاری 480 شەهید لە کەرکووک بڕاوە؛ "پێویستی بە بڕیارێکی تایبەتە"

06-03-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
گفتوگۆی کەسوکاری شەهیدان لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەزگەی شەهیدانی عێراق
گفتوگۆی کەسوکاری شەهیدان لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەزگەی شەهیدانی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نزیکەی 480 کەسوکاری شەهیدان لە کەرکووک، دوو ساڵە مووچەکانیان بڕدراوە و لە هەموو مافێک بێبەشکراون. عەدنان برای شەهیدە هەموو هەفتەیەک سەردانی دەزگەی شەهیدانی عێراق دەکات و بەبێ پێدانی هیچ روونکردنەوەیەک، مامەڵەی بۆ رای ناکەن و دەینێرنەوە. 
 
عەدنان وەلی، وەریسی شەهیدێکە لە کەرکووک و بە رووداوی راگەیاند: هەموو هەفتەیەک دێم و دەپرسم بۆ مووچەمان بۆ نەبەسراوە دەڵێن، بە دەست ئێمە نییە. دینارێک نە لە بەغدا و نە لە هەولێر وەردەگرین، دەڵێن دادوەرەکەی بەغدا بڕیاری داوە مووچەکە بوەستێت و دەپرسین هۆکارەکەی چییە هیچ وەڵامێک نادەنەوە.
 
ئەو شەهیدانە بەشێکیان لە کردەوەی چەکداری و بەشێکی دیکەیان لە سەردەمی حیزبی بەعس شەهیدبوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی شەهیدانەی بۆ بڕیبوونەوە، بەڵام کەسوکاریان ویستیان مووچەکە بگوازنەوە سەر بەغدا، بەوهۆیەوە دوو ساڵە مووچەکانیان لە هەردوولاوە بڕدراوە.
 
مەروان مەحموود، وارسی شەهیدێکە لە کەرکووک و دەڵێت: ئەوەی من زانیاریم هەبێت 480 کەس لە وارسی شەهید لە کەرکووک هەیە کە هەمان کێشەیان هەیە، کارەکانمان وەستاوە. ئێمە وەکو کەسوکاری شەهیدان خەڵکی ئەم شارەین و دادوەر پەسندی کردووە و ناومان لە بەغدا هەیە کەچی مووچەمان پێنادرێت. 
 
رێبوار بابان، وارسی شەهیدێکی دیکەیە و گوتی، "پێشتر مووچەکانمان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو و دواتر گواستمانەوە بۆ سەر حکومەتی عێراق، پێشتریش ئەو گواستنەوەیە هەر هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2020ـەوە مووچەی چەندین خێزان راگیراوە." 
 
دەزگەی شەهیدانی عێراقی لە کەرکووک ئامادە نییە دۆسیەی ئەو شەهیدانە وەربگرێت و دەڵێت: رێکارەکە پێویستی بە بڕیارێکی تایبەتە و ئەستەمە ئێستا ئەو بڕیارە دەربچێت. 
 
محەممەد مستەفا، بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەزگەی شەهیدانی عێراق بە رووداوی گوت: ئەو خێزانانەی مووچەیان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان وەرگرتووە بە ئارەزووی خۆیان داوای بڕینی مووچەکەیان کردووە و هاتوون لەلای ئێمە مامەڵە پێشکێش بکەن ئەمە پێویستی بە بڕیارێک هەیە، بڕیارێک لە نێوان هەردوو وەزارەت بێت. 
 
بەپێی بڕیاری دەزگەی شەهیدانی عێراق بێت، هەر وارسێکی شەهید جگە لە مووچە، قەرەبووی دارایی و زەویشی پێدەدرێت؛ بێبەشکردنی ئەو 480 شەهیدە لەکاتێکدایە، دەزگەی شەهیدانی عێراق دەستی بەدابەشکردنی زەوی کردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.