لە راپەڕین چوار کەس بە تۆمەتی رێگریکردن و دزی دەستگیرکراون

06-03-2022
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیس راپەڕین رایگەیاند، چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە بە دەمامکەوە رێگرییان لە خەڵک کردووە و پارە و مۆبایلیان لێسەندوون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.3.2022 شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چوار کەس بەدەمامکەوە و بە دەمانچە رێگرییان لە چوار کەس کردووە، پارە و مۆبایلیان لێسەندوون، دواتر لێیان داون و هەڕەشەشیان لێکردوون، دوای تۆمارکردنی سکاڵا، تۆمەتبارەکان دەستگیرکران.
 
شۆڕش ئیسماعیل گوتی، "تۆمەتباران بە ناوەکانی (ع. و. س) لەدایکبووی ساڵی 2005 و (گ. م. ب) لەدایکبووی ساڵی 2002 و (ئ. ق. ع) لەدایکبووی ساڵی 2003 (د. ن. ع) لەدایکبووی ساڵی 2000 دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".
 
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران، لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانیان نا بەوەی کە دوای ئەوەی زانیویانە سکاڵاکاران پارەیان پێیە، پلانیان بۆ دادەڕێژن و دەمامك بەکاردێنن بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە، دواتر لە شاری رانیە لە شەقامێکی چۆڵ، دەچنە سەر رێگەیان و پارەو مۆبایلەکان لێ دەسێنن.
 
تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 452 لە یاسایی سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە