رووداو - هەولێر
ئاسایشی هەولێر وێنەی "تاوانبارێکی هەڵاتووی" بڵاوکردەوە، کە لەگەڵ گرووپێکی شەش کەسی دیکە حەوت تاوانی "دزی، کوشتن و بریندارکردنیان" ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیێندراوی ئاسایش، "یونس حەبیب باوە" کە وێنەکەی بڵاوکراوتەوە، تاوانباری هەڵاتووە و لەگەڵ گرووپە شەش کەسییەکەی دیکە حەوت تاوانی ئەنجامداوە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە زانیاری پێدان و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی هاوکارمانبن، بۆ دەستگیرکردنی".
گرووپە دهستگیرکراوەکە پێکهاتوون له "محەممەد سابر عەبدوڵڵا، تارق عەزيز مەحموود، سهرکهوت کەریم حەمەد، نیزام شکر ئیسماعیل، کاوه محەممەد خزر".
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، گرووپەکە حەوت تاوانیان ئەنجامداوە، کە دواترینیان کوشتن و بردنی پارەی مەلا مەحموود عوسمان، خاوە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بووە. هاوکات دوو هاونیشتمانی دیکەش لە کاتی بەرگرییکردن لە خۆیان برینداربوون.
شەوی 31-1-2017 ، مەحموود عوسمان، تەمەن 34 ساڵ، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی منارەی شاری هەولێر كوژرا.
وێنەی شەش تاوانبارەکەی دیکە
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ