نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوو لە ئەمینداری حیزبەکە دەکات

06-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوو، لە ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "بە رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ كار و هه‌وڵه‌كانيان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، ده‌ڕوانين". 
 
ئەمڕۆ، 31 ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دا تێپەڕدەبێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیە "بە گەرمی" پیرۆزبایی لە سەلاحەین بەهادین، ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتیی ئەو حیزبە کرد.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له‌م ياده‌دا به‌ رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و رۆڵى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا، هه‌روه‌ها له‌ كار و هه‌وڵه‌كانيان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، ده‌ڕوانين". 
 
دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکگرتوو:
 
له‌ يادى (31) ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان‌ و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوو ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
 
له‌م ياده‌دا به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا، هه‌روه‌ها له‌ كار و هه‌وڵه‌كانيان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، ده‌ڕوانين. 
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/6

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە