رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، پێشنوێژ و قورئانخوێنە بیانییەکان دەبێت بە رێگەپێدانی ئێمە کار و چالاکی بکەن لە هەرێمی کوردستاندا، بە پێچەوانەوە رێگە نادرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی شوباتی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ هەر کەس و لایەنێک کە دەیەوێت پێشنوێژێک یان قورئانخوێنێک لە مانگی رەمەزان و کاتەکانی دیکەشدا بهێنێتە هەرێمی کوردستانەوە، چ بۆ پێشنوێژی کردن بێت یان ڤیستیڤاڵی قورئان خوێندنەوە، پێویستە پێشوەختە مۆڵەت لە وەزارەتەکەمان وەربگرن."
نەبەز ئیسماعیل دەڵێت: "دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئێمە رێگریمان لە چالاکی ئاینی و قورئان خوێندنی کەسانی بیانی کردووە، ئەوە راست نییە. هەرکارێکی لەوشێوەیە بە رێگە پێدان بێت ئاساییە و پێشوازی لە ھەر چالاکیەک لەچوارچێوەی رێنمایەکان دەکەین."
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش کرد، "هیچ چالاکییەکی لەو شێوەیە بەبێ مۆڵەت ناکرێت و رێگەی پێنادرێت، ئەم رێکارەش لە هەموو وڵاتاندا هەیە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ