کوردستان

قایمقامیەتی سلێمانی ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەنێو ئارایشتگەکە دەستیان بەسەردا گرتووە
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، لەنێو ئارایشتگەیەک، "جادوو" کراوە، بۆیە دایانخستووە. سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی پارێزگاکەش دەڵێت: "ئارایشتگەکە پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبووە."
رۆژی پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەو ئارایشتگەیەدا کۆمەڵێک نووشتە و جادوو دۆزراونەتەوە، ئەو ئارایشتگەیە پابەندی رێنماییەکانی کارکردن نەبووە، بۆیە داومانەتە دادگە."
قایمقامیه‌تی سلێمانی راگەیێندراوێکی لەسەر داخستنی ئارایشتگەکە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "راپۆرتی لیژنه‌کە ئاماژه‌ی بەوە‌كردووه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كان و کردنی سیحر و جادوو له شوێنه‌كه‌یدا، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی 'شنه بیووتی' له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ داخرا."
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاندووە، دۆسیە‌ی ئارایشتگەکە ره‌وانه‌ی دادگە ده‌كرێت و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێكاره یاساییه‌كان دەکرێتەوە.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی، "هۆشداری تووند" بەو کەسانە دەدات لە ئارایشتگەکان یان هەر شوێنێکی دیکە "سیحر و جادوو" دەکەن و دەڵێت: "ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ