وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

06-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی دەڵێت، نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. 

رۆژی پێنجشەممە، 6ـی شوباتی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی سێشەممە، 11ـی شوباتی 2025، مووچەی مانگی کانونی دووەمی ئەم ساڵی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت."
 
وەزارەتەکە دەڵێت، "تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت."
 
هەر ئەمڕۆ، عەلی رەئووف، نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی کانوونی دووەم دابەشدەکرێت."
 
تاوەکو ئیستا مامۆستایانی گرێبەستی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک شایستە داراییەکانی مانگی 7 و 8ـی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە. عەلی رەئووف گوتی، "لە هەفتەی داهاتوو ئەوانیش وەردەگرین، بەزووترین کات بڕیاری خەرجکردنیان دەدرێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ مووچە وەردەگرین."
 
25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وانەبێژان بکاتە گرێبەست کە ژمارەیان 37 هەزار و 933 مامۆستا بوو. دوای رێکارە کارگێڕییەکان، سەرجەمیان کرانە گرێبەست.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''